بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه یه‌كێكه له میلیشیاكانی نێو ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرای كرد، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ته‌واو ده‌كرێن و چه‌ك و پاره‌یان پێ ده‌درێت، له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش گوایه عه‌بادی له تاران باسی كردووه، نوجه‌با ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه و گوتی، عه‌بادی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ناخاته به‌رباس.
یاریده‌ده‌ری سه‌ربازیی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با "نه‌سر شه‌مه‌ری" ڕای گه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به ڕوونی ئاماژه‌ی دا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له واشنتن باسی هه‌ڵوه‌شانه‌وه و لكاندنی به هێزه‌كانی تر نه‌كردووه، ئه‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێ به هه‌ڵه وه‌رگێڕان بووه.
له‌باره‌ی هاوكاری و پێوه‌ندیی ئێران به میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، شه‌مه‌ری گوتی، ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هاوكاری عێراق ده‌كات و ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای عێراق بووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش ئێمه‌ش پشتیوانی و هاوكاری مادی و چه‌كمان له ئێرانه‌وه بۆ دێت.
حه‌شدی شه‌عبی له 12 میلیشیای جیاجیای شیعه پێك دێن، ساڵی 2014 له‌سه‌ر فتوایه‌كی عه‌لی سیستانی ڕابه‌ڕی باڵای شیعه‌كانی عێراق بۆ پاراستنی به‌غدا و شیعه‌كان، له عێراق دامه‌زرێنرا و دواتر له په‌رله‌مانی عێراق یاسای بۆ ده‌ركرا و ئێسته مووچه و چه‌كی پێشكه‌وتوویان پێ ده‌درێ و هه‌مووانیش ئه‌و هێزه میلیشیایه سه‌ر به ئێران ده‌زانن و به مه‌ترسی گه‌وره بۆ سه‌ر داهاتووی عێراق لێكی ده‌ده‌نه‌وه.