به‌رهه‌مێكی نوێی شێركۆ هه‌ژار موكریانی بڵاو كرایه‌وه كه 150 لاپه‌ڕه‌یه و جگه له شێوه‌ی كتێب، به pdfیش بڵاو كراوه‌ته‌وه و هۆگرانی كتێب ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن.
شێركۆ هه‌ژار موكریانی به "وشه"ی گوت، كتێبه‌كه چه‌ند بابه‌تێكی جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت، له به‌شێكیدا باسی له ناوی ''پاسپۆرتی وشه'' و مه‌به‌ست له ده‌سته‌واژه‌كه كردووه، له به‌شێكی تری كتێبه‌كه باسی له پێگه‌ی بارزانییه‌كان له ناسیۆنالیزمی كورددا كردووه و به‌شێكیشی باس و خواسته له رۆشنبیر.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''به‌شێكی تری كتێبه‌كه‌م گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریی خۆمه له‌گه‌ڵ هه‌ژاردا ئه‌وكاته‌ی كه له به‌غدا بووین، چه‌ند باسێكیشم له‌باره‌ی بیره‌وه‌رییه‌كانی كه‌ریم شاره‌زا و سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌مڕۆی كوردستان، هۆڵه‌ندا و سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی، سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و دكتۆر نووری فتووحی و شێخ عوبه‌یدوڵا كردووه.''
له دوا به‌شی كتێبه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر مێژووی كۆلۆنیالیی نوێی هۆڵه‌ندا
هه‌ژار له دوا به‌شی كتێبه‌كه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر مێژووی كۆلۆنیالیی نوێی هۆڵه‌ندا و باربارینا خانم و "فرێدریك"ی گه‌وره‌ی پادشای برووسیا، جازی ئێتیۆپی و حه‌سه‌ن قزڵجی و ئارام دیكران.
جێی باسه كتێبه‌كه له دووتوێی 150 لاپه‌ڕه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و ئێسته به‌شێوه‌ی pdfیش بۆ خوێنه‌ران به‌رده‌سته.
شێركۆ هه‌ژار كوڕی نووسه‌ر و شاعیری گه‌وره‌ی كورد هه‌ژاری موكریانییه و ئێسته له هه‌نده‌ران داده‌نیشێ و چه‌ندان به‌رهه‌می تری به چاپ گه‌یاندووه.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د