له خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی زۆنی سه‌وزدا، مووچه‌خۆران كه هێشتا مووچه‌ی مانگی ئاداریان وه‌رنه‌گرتووه، به ئاشكرا هۆكاری نه‌دانی مووچه‌كانیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی و ده‌ڵێن له دۆخێكی وا هه‌ستیاردا، له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆران، به‌دیداری یه‌كێتییه‌وه سه‌رقاڵن.
محه‌مه‌د نه‌وزاد فه‌رمانبه‌ری زانكۆی سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، هه‌فته‌یه‌ك له مانگی ئایار تێپه‌ڕیوه و هێشتا مووچه‌ی مانگی ئاداریان وه‌رنه‌گرتووه، له كاتێكدا زیاتر له 15 رۆژ به‌سه‌ر واده‌ی راگه‌یاندنی خشته‌ی مووچه تێپه‌ڕیوه.
ئه‌و گوتی، "به‌شێكی زۆری مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆكانی سنووری زۆنی سه‌وز كه یه‌كێتی خۆی به‌فه‌رمانڕه‌وای ده‌زانێت، مووچه‌كانیان پێ نه‌دراوه به پاساوی جۆراوجۆر، له كاتێكدا ئه‌وان مووچه‌خۆری حكوومه‌تن و ناكرێ گه‌مه‌ی سیاسی‌یان پێ بكرێت.
'' ئه‌مڕۆ كه تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیانی زانكۆیه، بایكۆتی ده‌واممان كردووه و داوای سه‌ره‌كیمان له یه‌كێتی ئه‌وه‌یه، مووچه‌ی مانگه‌كانی ئادار و نیسانمان پێ بدات، پاشان ده‌چینه‌وه سه‌ر كاره‌كانمان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له سنووری پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك، فه‌رمانبه‌رانی هاوپیشه‌مان كه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵان، پێش جه‌ژن مووچه‌یان پێ دراوه، گه‌یشتووینه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه یه‌كێتی به‌هۆكاری گرفتی ناوخۆیی و به‌خشینه‌وه‌ی پاره بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، مووچه‌كانیان پێ نادات و هۆكاری ئه‌م دۆخه‌یه.'' محه‌مه‌د نه‌وزاد وای گوت.
هۆكاری خۆپێشاندانه‌كان، نیگه‌رانییه له به سیاسیكردنی مووچه‌كانیان
هاوژین عه‌لی كه مامۆستایه‌كی زانكۆیه و له‌باره‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی سنووری زۆنی سه‌وز، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، هۆكاری خۆپێشاندانه‌كان، نیگه‌رانییه له به سیاسیكردنی مووچه‌كانیان و داواكارن له‌مه‌ولا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده مووچه وه‌ربگرن، له‌گه‌ڵ مووچه‌خۆرانی هه‌ولێر و دهۆك مووچه‌كانیان پێ بدرێت.
وه‌ك زیاتر خسته‌ڕوو، له‌بری چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان، كه‌چی له‌دوای ته‌واوبوونی پشووه‌كانی جه‌ژنه‌وه، ده‌بینن رۆژانه به‌رپرسانی باڵای ئیداری و حكوومی و پێوه‌ندیدار به‌مووچه‌وه، به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی دیداری یه‌كێتی ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی سووكایه‌تییه پێیان و چاره‌سه‌ری هیچ شتێك ناكات.
دوو مانگه له زۆنی سه‌وز كه یه‌كێتی و گۆڕان خۆیان به‌خاوه‌نی ده‌زانن، مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌با و رۆشنبیری و خوێندنی باڵا و شاره‌وانی و كشتوكاڵ و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی كه له كۆتایی خشته‌ی مووچه‌دان، تووشی دۆخێكی خراپی ده‌روونی بوون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێویسته پاره‌ی ئه‌و شوێنانه له داهاتی زۆنی سه‌وز بدرێت، كه‌چی پاره‌كه له بانكه‌كاندا دیار نامێنن.
وشه\ تایبه‌ت