ئه‌حمه‌د زڕگوشی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی سه‌عدیه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین به " وشه" ی راگه‌یاند، له گوندی ره‌بیعه‌ی سه‌ر به شاره‌دێی سه‌عدیه، به‌هۆی چه‌كدارێكی تیرۆریستی داعشه‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه گیراوه، گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ئاشكرا بووه .
ئه‌و گوتی، شوێنه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڵام رووفاته‌كان ده‌رنه‌هێنراون تا ئه‌و كاته‌ی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری بۆ وه‌رده‌گیرێ.
زڕگوشی باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه یه‌كه‌م گۆڕی به‌كۆمه‌ڵه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له ناوچه‌كه‌یان ئاشكرا بكرێ .
هاوكات تاڵیب خه‌زره‌جی، به‌رپرسی رێكخراوی مافی مرۆڤی دیاله به " وشه"ی راگه‌یاند، "ئێمه ئه‌و زانیارییانه‌مان له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه پێ گه‌یشتووه، ئه‌وانیش له پاش گرتنی چه‌كدارێكی داعش، له رێگه‌ی ئه‌و چه‌كداره‌وه ئه‌و گۆڕه‌یان ئاشكرا كردووه."
ئه‌و ئاماژه‌ی دا كه زیاتر له 100 هاووڵاتیی سنووری دیاله بێ سه‌روشوێنن، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له رێگه‌ی پشكنینی "دی ئین ئۆ"وه ئاشكرا بكرێن. به‌گوته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، به‌پێی دانپێدانی سه‌ره‌تایی ئه‌و تیرۆریسته، ئه‌وان له‌و تاوانه‌دا ده‌ستیان له كوشتنی زیاتر له 50 كه‌سدا هه‌بووه، بۆیه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌نده رووفات ده‌كه‌ن له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه.
جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه له ناوه‌ڕاستی مانگی شه‌شی ساڵی 2014 تا 23 / 11 ئه‌و ساڵه ناوچه‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی چه‌كدارانی داعشدا بووه .
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرینی