دوای ئه‌وه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرایه‌وه كه هێزێكی زۆری دژه‌تیرۆری عێراقی و لیوای 61 هێزه وشكانییه‌كانی عێراق، له سنووری بانی مه‌قان جێگیر كراون. "وشه" ڕاستیی هۆكاری جووڵه‌ی ئه‌و هێزانه و چه‌ند هێزێكی تریش ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له دژه‌تیرۆری عێراقی، به "وشه" ڕاگه‌یاند، "به‌پێی ئه‌و نامه نهێنییه‌ی بۆمان هاتووه، بڕیاره ئه‌مڕۆ عوسمان غانمی وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی كه‌ركووك بكات و چه‌ند شوێنێكی شاره‌كه به‌سه‌ر بكاته‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌كه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕوونی كرده‌وه، "پێشتریش چه‌ند جارێك ئیداره‌ی كه‌ركووك له سه‌ردانیكردنی وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام پێش واده‌ی هاتنه‌كه‌ی دووجار دوا خراوه. ئه‌مڕۆ كه هێزیش جووڵه‌ی پێ كراوه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بووه."
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی "وشه" كه‌وتووه، وه‌زیری ناوخۆی عێراق دوای سه‌ردانی بۆ كه‌ركووك، بڕیاره سه‌ردانی سلێمانی بكات و له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی له ناوچه‌كه كۆبوونه‌وه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام تا ئێسته نه‌زانراوه هۆكاری سه‌ردانه‌كه چییه.
هاوكات هه‌ر به بیانووی پاراستنی كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی (درعی توركمان)ی چوونه‌ته سه‌ر حازری و له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشووی هێزی پێشمه‌رگه جێگیر كراون.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبیش خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕیاره وه‌زیری ناوخۆی عێراق سه‌ردانی كه‌ركووك بكات و له كێشه و كه‌موكورتییه‌كانی شاره‌كه و خراپیی دۆخی ته‌ناهی بكۆڵێته‌وه.