سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌باره‌ی خۆراك، هۆشداری دا له‌وه‌ی جه‌نگی ئۆكراینا كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراكی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی خێرای ژماره‌ی برسییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس ئاماژه‌ی داوه، كه‌مبوونه‌وه‌ی خۆراك به واتای گرانتربوونی دێت و وڵاتانی هه‌ژار توانای ئه‌وه‌یان نییه وه‌ك پێویست خۆراك دابین بكه‌ن، به‌مه‌ش په‌ره به برسێتی ده‌درێت.
سكرتێری رێكخراوه‌كه گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر به‌مزووانه جه‌نگی ئۆكراینا نه‌وه‌ستێنرێت، دووباره هه‌نارده‌ی خۆراك له به‌نده‌ره‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وا برسێتی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێت له‌سه‌ر دنیا.
سه‌رده‌مێك له به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرایناوه بڕێكی زۆر گه‌نمه‌شامی و گه‌نم و رۆن هه‌ناره ده‌كرد
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، سه‌رده‌مێك له به‌نده‌ره‌كانی ئۆكرایناوه بڕێكی زۆر گه‌نمه‌شامی و گه‌نم و رۆن هه‌ناره ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه گۆڕاوه و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی وایكردووه، نرخی خۆراك به رێژه‌ی 30% گرانتر بێت.
ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن، ئه‌وا خۆراك بۆ هه‌مووان به‌رده‌ست ده‌بێت و پێویسته هه‌رچی زووه ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌رنا ته‌نگژه‌كه قووڵتر ده‌بێته‌وه.
گۆتێرێس داوای له رووسیا كردووه رێ به ئۆكراینا بدات خۆراكی كۆگه‌كان هه‌نارده بكات و هیچ مه‌ترسییه‌ك بۆ هه‌نارده‌ی بازرگانی نه‌یه‌ته كایه‌وه.