سڕبوونی ده‌ست و په‌نجه نه‌خۆشییه‌كی باوه و به زۆری له ئافره‌تاندا ڕوو ده‌دات، هۆكاری زۆر و جیاوازن كه به‌پێی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێت، بۆیه پزیشكێك هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته ده‌خاته ڕوو.
د. بێریڤان ئیبراهیم پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ریی ئێسك و شكان و بڕبڕه‌ی ئێسك، بۆ ''وشه'' به‌خاڵ هۆكار و چاره‌سه‌ره‌كانی سڕبوونی ده‌ست و په‌نجه ده‌خاته روو:
هۆكاره‌كانی:
یه‌كه‌م: كێشه له بڕبڕه‌كانی ملدا.
دووه‌م: نه‌خۆشیی شه‌كره.
سێیه‌م: كه‌میی هه‌ندێك ڤیتامین و ماده له له‌شدا وه‌ك ڤیتامین B12.
سێیه‌م: بوونی په‌ستان له‌سه‌ر هه‌سته ده‌ماری ده‌ست له شوێنێك له ڕێڕه‌وی ده‌ماره‌كه‌دا.
ئەم پزیشکە باشترین جۆری چارەسەر دەخاتە روو
ئه‌وه‌یشی گوت، هه‌ر یه‌كێك له‌مانه ده‌ركه‌وته و نیشانه‌ی جیاوازی هه‌یه، له هه‌موو هۆكاره‌كان باوتر، بوونی په‌ستانه له‌سه‌ر ده‌ماری ده‌ست له ئاستی مه‌چه‌ك، كه ده‌بێته هۆی سڕبوونی سێ په‌نجه ''شه‌هاده، ناوه‌ڕاست، لایه‌كی په‌نجه‌ی هاوسه‌رگیری'' به‌تایبه‌ت له شه‌ودا، هه‌ندێ جار ئازاری قۆڵ و باسك و ملی له‌گه‌ڵدایه.
ئه‌و هۆكارانه‌ی له‌وانه‌یه ببێته هۆی ئه‌و په‌ستانه:
یه‌كه‌م: به‌ركه‌وتنی زه‌بر وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه ئیشی ده‌ست ده‌كه‌ن وه‌ك ''دڕێل و كۆمپرێسه‌ر و چه‌كووش'' به‌كار دێنن یان نانكردنی زۆر.
دووه‌م: نه‌خۆشییه‌كانی غوده‌ی ده‌ره‌قی و ڕۆماتیزم و شه‌كره.
سێیه‌م: بوونی گرێ له نزیك ده‌ماره‌كان.
چواره‌م: هه‌ندێك جاریش هۆكاره‌كه‌ی نادیاره.
ئه‌مانه‌یش چاره‌سه‌ری سڕبوونی ده‌ست و په‌نجه‌كانن:
یه‌كه‌م: به‌كارهێنانی ده‌رمان و قایش و وه‌رزش.
دووه‌م: ده‌رزیلێدان له نزیك ده‌ماره‌كه.
سێیه‌م: نه‌شته‌رگه‌ری كه له هه‌موو چاره‌سه‌رییه‌كانی تر سه‌ركه‌وتووتره.