له ساڵی 1942ی زاینی "وینستۆن چرچڵ" هه‌وڵی دا خه‌ڵكی به‌ریتانیا بۆ شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن ئاماده بكات. ئه‌و سه‌ره‌ڕای ئاماژه‌دان به سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان له میسر، رای گه‌یاند ئه‌مه كۆتایی كاره‌كه نییه. ئه‌مه ته‌نانه‌ت ده‌ستپێكیش نییه، به‌ڵام له‌وانه‌یه كۆتایی قۆناغی سه‌ره‌تا بێت. كاتێك له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بیر ده‌كه‌ینه‌وه، خه‌یاڵمان بۆ ئه‌وه ده‌چێت ئاخۆ له كام قۆناغی شه‌ڕی ئۆكرایناداین؟
"گیدیۆن رۆز" توێژه‌ر له ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و نووسه‌ری كتێبی تایبه‌تی "شه‌ڕه‌كان چۆن كۆتاییان پێ دێت"، ئه‌وه روون ده‌كاته‌وه كه ئێمه له ناوه‌ڕاستی شه‌ڕه‌كه‌داین. باس له‌وه ده‌كات كه هه‌موو شه‌ڕێك وه‌ك یاریی شه‌تڕه‌نج وایه، به په‌لامارێكه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و به‌رانبه‌ریش ده‌ست ده‌كات به به‌رگری. ئه‌گه‌ر له‌م قۆناغه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی خێرا و یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌دی نه‌یه‌ت، شه‌ڕ ده‌چێته قۆناغی ناوه‌ڕاستییه‌وه كه هه‌ردوو لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن لاكه‌ی تر ببه‌زێنن تا له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا ده‌ستكه‌وتێك له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
رۆز به منی گوت: له قۆناغی ناوه‌ڕاستدا هیچ لایه‌كی شه‌ڕه‌كه دڵی به دانوستانه‌وه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رلایه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆ و به‌هێزكردنی پێگه‌كه‌ی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا هه‌وڵ ده‌دات، ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا وا ده‌كات پێگه‌یه‌كی به‌هێزتری له دانوستانه‌كانی داهاتوودا هه‌بێت. ئه‌م قۆناغه قۆناغی هه‌ڵچوونی هه‌ست و سۆزه و سازان و به‌یه‌كگه‌یشتن ئه‌سته‌م ده‌بێت.
دواجار له شوێنێكدا سه‌ربازه‌كان له یه‌كێك له دوو رێیه‌كه‌ی به‌رده‌ست؛ ده‌چنه قۆناغی كۆتاییه‌وه
دواجار له شوێنێكدا سه‌ربازه‌كان له یه‌كێك له دوو رێیه‌كه‌ی به‌رده‌ست؛ ده‌چنه قۆناغی كۆتاییه‌وه: یا ره‌وتی شه‌ڕه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گه‌ڕاوه له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌كدا ده‌گۆڕێ (وه‌ك ئه‌وه‌ی له ساڵی 1918 و 1944 زاینی رووی دا) یا چه‌قبه‌ستوویه‌كی ماندووكه‌ر دروست ده‌بێت (وه‌ك ئه‌و دۆخه‌ی له شه‌ڕی كۆریا له ناوه‌ڕاستی ساڵی 1951 زاینی ده‌ركه‌وت). رۆز روونی كرده‌وه: له‌و قۆناغه‌دا دوو لایه‌ن ده‌چنه به‌شی كۆتایی یارییه‌كه‌وه و ده‌ست ده‌كه‌ن به فرتوفێڵ و له خشته‌بردنی یه‌كتر، هه‌موو ئامرازێكی به‌رده‌ستیان ده‌خه‌نه كار بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی.
له قۆناغی ناوه‌ڕاستدا كه ئێسته ئێمه له‌م قۆناغه‌داین رۆژئاوا ده‌بێ یارمه‌تی ئۆكراینا بدات تا پێگه‌ی خۆی به‌هێز بكات. كیێڤ پێویستی به چه‌ك و راهێنانی سه‌ربازی زیاتر هه‌یه. له كاتێكدا ئاسته‌نگی راسته‌قینه‌ی بۆ راكێشانی ئۆكراینییه‌كان به‌دی ده‌كرێ، واشنتن و هاوپه‌یمانانی له ئه‌وروپا و شوێنه‌كانی تر، ده‌بێ هه‌وڵه‌كانیان له‌م پێناوه زیاتر بكه‌ن. ئه‌وان هه‌روه‌ها ده‌بێ یارمه‌تی ئۆكراینا بده‌ن له تێكشكاندنی گه‌مارۆی رووسیا له‌سه‌ر ده‌وروبه‌ری شاری ئۆدێسا. ئێسته باری سه‌رنج زیاتر له‌سه‌ر تێكشكاندنی ئابووری رووسیایه و پێده‌چێت له ئه‌مساڵدا نزیكی 11% بچووك ببێته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئابووری ئۆكراینا له ساڵی 2022ی زاینی نزیكه‌ی 45% به‌رته‌سك بووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش ئامارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره. ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته نه‌توانێ دانه‌وێڵه‌كه‌ی له به‌نده‌ره‌كانیه‌وه له ده‌ریای ره‌ش هه‌نارده بكات، له‌وانه‌یه بۆ ساڵانی داهاتوو تووشی كاره‌ساتی ئابووری ببێت.
پێده‌چێت قۆناغی ناوه‌ڕاستی ئه‌م شه‌ڕه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت. نه رووسیا و نه ئۆكراینا توانای سه‌ركه‌وتنی یه‌كلاكه‌ره‌وه و مسۆگه‌ریان نییه و هیچ كامیشیان به ئاسانی خۆیان راده‌ست ناكه‌ن. له كورتخایه‌ندا ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی رووسیایه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ناوچه‌ی دۆنباسی كۆنترۆڵ كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ش كه رۆژئاوا به ته‌واوه‌تی هه‌نارده‌ی وزه‌ی رووسیای قه‌ده‌غه كردووه، ده‌وڵه‌تی رووسیا له‌م شه‌ڕه‌دا ڕاستییه‌كه‌ی سوودمه‌ند بووه. ئاژانسی "بلومبێرگ" پێشبینی كردووه داهاتی نه‌وت و گازی رووسیا له‌مساڵدا نزیكه‌ی 285 ملیار دۆلار بێ و ئه‌مه‌ش له‌چاو 236 ملیار دۆلاری ساڵی رابردوو هه‌ڵكشاوه. له هه‌مان كاتدا رووسیا ئێسته توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه توانای ئۆكراینا بۆ هه‌نارده‌كردن پووچه‌ڵ بكاته‌وه و رێگری لێ بكات. له درێژخایه‌ندا ده‌بێ هیوادار بین هه‌رچی شه‌ڕه‌كه درێژتر ببێته‌وه، ئابڵۆقه‌كان زیانی زیاتر به رووسیا بگه‌یه‌نن و ئۆكرانیا زیاتر ده‌ستی به یارمه‌تی به‌رفروانی رۆژئاوا بگات و هه‌روه‌ها سه‌ربازه‌كانی وره به‌رنه‌ده‌ن و توانای شه‌ڕ و داكۆكیكردنیان تا كۆتایی وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی كۆتایی، به‌ڵام بۆ ئۆكراینا زۆر ژیرانه ده‌بێت كه بیر له كۆتاهێنان به‌م یارییه بكاته‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌توانێ پێگه‌یه‌كی تۆكمه دروست بكات، ستراتیجی خۆی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه هاوئاهه‌نگ بكات و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت. "هێنری كیسینجه‌ر" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كه‌وته به‌رلێشاوه‌ی ره‌خنه‌كانه‌وه، كاتێ پێشنیاری كردبوو كیێڤ نابێ له گۆڕه‌پانی ئه‌م شه‌ڕه‌دا هه‌وڵ بدات زیاتر له هێڵه‌كانی ٢٤ی شوباته‌وه بچێته پێشه‌وه. ڕاستییه‌كه‌ی من وابیر ده‌كه‌مه‌وه له قۆناغی ئێسته‌دا زۆر دووره ئۆكراینا ته‌نانه‌ت بتوانێ هه‌موو ئه‌و ناوچه‌یه له ڕێی زۆر و به‌كارهێنانی چه‌كه‌وه وه‌ربگرێته‌وه، هه‌رچه‌ند ده‌بێ له هه‌وڵه‌كانیدا به‌رده‌وام بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، كارێكی ژیرانه ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئۆكراینا ئامانجی خۆی پێچه‌وانه بكاته‌وه كه به‌واتای پێچه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته خاكییه‌كانی رووسیا له‌مساڵدایه. له‌و كاته‌دا كیێڤ ده‌توانێ هه‌وڵ بدات له‌ڕێی دانوستانه‌وه داوای ئه‌و ناوچانه بكاته‌وه رووسیا پێش ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون.
ڤۆڵۆدمێر زیلیكنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا چه‌ندان جار پێشنیارێكی هاوشێوه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو. ئه‌م ئامانجه واتا گه‌ڕانه‌وه بۆ هێڵه‌كانی پێش 24ی شوبات، ئه‌مه هه‌روه‌ها یه‌كێك له‌و هێڵه ستراتیجییانه‌یه زیاترین پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی لێ ده‌كرێت.
له قۆناغی كۆتایی شه‌ڕدا، رۆژئاوا و به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا ده‌بنه ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی. ئێسته رووسیا ڕاسته‌وخۆ له ئۆكراینادا شه‌ڕ ده‌كات، به‌ڵام كاتێ شه‌ڕ گه‌یشته دۆخی چه‌قبه‌ستن؛ كاتی به‌ره‌و ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی رۆژئاوا و رووسیا دێت. رووسیا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌كان چی ده‌كا؟ رۆژائاوا بۆ كۆتاهێنان به گۆشه‌گیری و ته‌ریككردنی رووسیا داوای چی ده‌خاته‌ڕوو؟
ئه‌مه پێوه‌سته به ئۆكراینییه‌كانه‌وه، چی‌یان ده‌وێ
تا ئێسته واشنتن ئه‌وه‌ی روون كردووه‌ته‌وه ئه‌مه پێوه‌سته به ئۆكراینییه‌كانه‌وه، چی‌یان ده‌وێ و واشنتن دانوستانیان له‌سه‌ر ناكات. ئه‌م په‌یامه رێك به‌واتای پاڵپشتی گشتییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه ئۆكراینا و هاوبه‌شه رۆژئاواییه‌كانی ده‌بێ كۆمه‌ڵه ئامانجێك ئاماده بكه‌ن كه بۆ سه‌ركه‌وتن پێویستن له‌وانه‌یه ئامانجی جه‌نگی هاوبه‌ش و هاوئاهه‌نگكردنی ستراتیجی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه و هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی و به‌كارهێنانی هه‌موو ئه‌و ئامرازه به‌رده‌ستانه‌ی كه بۆ ئه‌م كاره پێویستن. ئامانج ده‌بێ ئۆكراینایه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێت و به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی له‌سه‌ر لانی كه‌می ئه‌و ناوچانه بێت كه پێش 24ی شوبات له‌ده‌ستی دابوو، هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی چه‌ندان پابه‌ندی ته‌ناهی له‌لایه‌ن رۆژئاواوه.
جێگره‌وه‌ی ئه‌م دۆخه واته جێگره‌وه‌ی جۆرێ له چاره‌سه‌ر له‌ڕێی دانوستانه‌وه، بریتی ده‌بێت له شه‌ڕێكی له بننه‌هاتوو له ئۆكراینادا، ئه‌و شه‌ڕه‌ی تا ئێسته زیاتر له پێنج ملیۆن ئۆكراینی ئاواره كردووه و له داهاتووشدا وڵاته‌كه زیاتر كاول ده‌كات، هه‌روه‌ها كێشه و گرفت و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی ئه‌م شه‌ڕه له دابینكردنی وزه و خۆراك و ئابووریدا له هه‌موو شوێنی زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێت، هه‌روه‌ها شپرزه‌یی و په‌رته‌وازه‌یی سیاسی له هه‌موو دنیادا زیاتر ده‌كات. به‌دڵنیاییه‌وه خۆبه‌دوورگرتن له داهاتوویه‌كی ره‌ش و تاریك، نرخی ئه‌وه‌ی هه‌یه كار بكرێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێچاره‌یه‌ك بۆ كۆتاهێنان به‌م یارییه.
نووسینی: فه‌رید زه‌كه‌ریا، پێشكه‌شكار و تیۆریسییه‌ن و شرۆڤه‌كاری ئه‌مه‌ریكی له كه‌ناڵی هه‌واڵی سی ئێن ئێن. سه‌رچاوه واشنتن پۆست
وه‌رگێڕان: ئارام وه‌ڵه‌دبه‌گی