وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی هەولێر دەكات

:: PM:06:59:22/10/2016 ‌

بڕیار وایە وەزیری بەرگری ئەمریكا سەردانی شاری هەولێر بكات و لەگەڵ سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و لە نزیكەوە چەند گەورە بەر پرسێكی هەرێمی كوردستان ببینێت .

دوای سەردانەكەی بۆ شاری بەغدا وەزیری بەرگری ئەمریكا، ئاشتۆن كارتەر سەردانی شاری هەولێر دەكات، و لەگەڵ هەریەكە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە .

وەزیری بەرگری ئەمریكا لەشاری هەولێر دواین بەرەو پێشچوونەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لەگەڵ بەر پرسانی هەرێمی كوردستان باس دەكات و هەڵوێستی ئەمریكاش بەفەرمی دەگەیەنێت لەسەر ئەو بەرە و پێش چوونانەی پێشمەرگە لەبەرامبەر چەكدارانی داعش بە دەستی هێناوە كە جێگای دەست خۆشیە .

هەر ئەمڕۆ بریت مەكگۆرك نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا، بارك ئۆباما بۆ شەڕی داعش، ڕایگەیاند كارتە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدات .

ئێوارەی ئەمڕۆ كارتە سەردانی بەغدای كردوو لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق كۆبۆوە و پرسی بەژداری كردنی هێزە بیانیەكان و بەرەو پێش چوونی هێزەكانی عێڕاق لە ئازاد كردنی شاری موسڵ تەوەرێكی گفتوگۆكان بوە .



وشە / رامیار جواد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د