بەڵگەنامە.. زیاتر لە دوو ملیۆن دینار لە بری خوێندنەوەی فاتیحە خەرج كراوە

:: PM:05:10:22/06/2022 ‌

عێراق بووەتە وڵاتی بێ سەروبەری و پاشاگەردانی، وەك ئەوە وایە حكوومەت و هێزە سیاسییەكان و سیاسەتوان و بەرپرسانی حكوومەت و شەقام و خەڵك و فەرمانبەران هەریەكەیان لە دۆڵێكدا بژین، ئەوان دوور لە یەكتر كار دەكەن و كەسیان ئاگەداری كاری یەكتر نین و متمانەیشیان بە یەكتر نییە.

بەپێی بەڵگەنامەیەكی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق، كە لە میدیاكانەوە بڵاو كراوەتەوە، داوایەك لەلایەن حەسەن محەمەد حەسەن، جێگری بەڕێوەبەری گشتییەوە بۆ سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی بەرز كراوەتەوە، بە خەرجكردنی بڕی دوو ملیۆن و 300 هەزار دینار لە بری خوێندنەوەی سورەتی فاتیحە لە پرسەی "ئەبو شەهاب"، كە یەكێكە لە پیاوماقووڵانی پارێزگای بەسڕە.   

بەرواری نووسراوەكە هی 18ی نیسانی ئەمساڵە و لەلایەن ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراقییەوە رەزامەندی لەسەر دراوە، كە هاوكات وەزیری نەوتی عێراقە. 






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل