ئەوانەی ناتوانن ئەو شتە بكەن زووتر دەمرن

:: PM:08:20:22/06/2022 ‌

كە باسی زوو مردن یان درێژیبوونەوەی تەمەن دەكرێت، مەبەست پشتبەستنە بە دۆخی تەندروستی و شێوازی ژیانی مرۆڤ، واتە لە هەندێك حاڵەتی تەندروستی هەیە تەمەنی گریمانكراوی مرۆڤ كورت دەبێتەوە، چونكە نەخۆشییەكان دەبنە هۆكاری مردنی، كەسێك وەرزش نەكات و پارێزی لە هیچ جۆرە خۆراكێك نەكات، چاوەڕوانكراوە تووشی شەكرە و دڵ و هیتریش ببێتەوە، ئەوانەیش لە مردن نزیكتری دەكەنەوە، توێژینەوەیەك ئاماژە دەكات ئەوانەی ناتوانن بۆ 10 چركە لەسەر قاچێك بوەستن، ئەگەری زیاتری زوو مردنیان هەیە.
مەترسی مردن بە رێژەی 84% لە ماوەی 10 ساڵ زیاد دەبێت
توێژەران دەڵێن، ئەو تاقیكردنەوەی راگرتنی هاوسەنگی لەش كە زۆر سادەیە، پێویستە لە نۆرینگەكانی پشكنینی تەندروستی بۆ بەتەمەنداچووەكان پشتی پێ ببەسترێت، ئەوەیش بۆ دیاریكردنی ئەوانەی پێشبینی دەكرێت ناوەندی تەمەنیان كورتتر بێت، كاتێك توێژەران داوایان لە 1702 كەس كرد، لە ناوەڕاستی تەمەندابوون، بۆ ماوەی 10 چركە لەسەر قاچێكیان بوەستن، رێگەیشیان پێ بدرێت سێجار بۆ 10 چركە دووبارەی بكەنەوە.

بە رەچاوكردنی تەمەن و رەگەز و دۆخی تەندروستی، بێتوانایی و شكستهێنان لە تاقیكردنەوەكە پێوەست بوو بە زیادبوونی مەترسی مردن بە رێژەی 84% لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا، ئەو توێژینەوە لەلایەن شارەزایان لە زانكۆكان و نۆرینگەكان لە بەریتانیا و ئەمەریكا و فنلەندا و ئوسرالیا و بەرازیل ئەنجام دراوە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل