تەرمی ژنێك دەدۆزرێتەوە و منداڵێكیش لەحەوزی ماسیدا دەخنكێت

:: PM:07:58:29/03/2017 ‌
لەدوو رووداوی جیاوازدا لە شاری كەركووك ژنێك بەكوژراوی لەماڵەكەیدا دۆزرایەوە و لەشارۆكەی كۆیەش منداڵێك بەهۆی كەوتنە ناو حەوزێكی ماسی دەخنكێت.

ئەمڕۆ چوارشەم بەپێی زانیاریەكانی "وشە" تەرمی ژنێكی تەمەن 35 ساڵان لەماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە و بەپێی لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسی شارەكەش دەركەوتووە كە ژنەكە بەفیشەكی دەمانچە كوژراوە.

هاوكات هەر ئەمڕۆ چوارشەم منداڵێكی تەمەن دوو ساڵان لەگوندی بۆگدی سەر بەشارۆكەی كۆیە كەوتە حەوزێكی ماسی و خنكا.

لەبارەی ئەو رووداوە شۆڕش كاكە بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆیە زانیاریەكانی "وشە"ی پشتڕاستكردەوە و رای گەیاند، ئەو منداڵە ناوی (رێناس باسم محەمەد)ەو  لە دوای دەرهێنانەوەی تەرمەكەی لەنێو حەوزێكی ماسی رەوانەی پزیشكی دادوەری كراوە و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستی پێ كردووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم