پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەبارەی چەند پڕۆژەیاسایەك دەكات

:: AM:09:05:29/06/2022 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوە ئەنجام بدات، بەپێی بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەش، چەند بابەتێك گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێ، پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان لە بەرنامەی كۆبوونەوەكەیە.

ئەمڕۆ چوارشەم 29ـی حوزەیران، سامان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی وەرزی بەهارەی ئەنجام دەدات.

هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان لە بەرنامەی كۆبوونەوەكەیە
زیاتر گوتی، لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەدا، پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان، پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان هەن.

باسی لەوەش كرد، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازەیاسای لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان و پێشنیازەیاسای سەندیكای بایلۆجی هەرێمی كوردستان، دەكرێ‌.

پەرلەمانی كوردستان لە وەرزی بەهارەیدا كەمترین كۆبوونەوەی ئەنجام داوە، ئەوەیش بەهۆی كێشەی لایەنە سیاسییەكان و پرسی هەڵبژاردنەكان، لە كۆتایی ئەم هەفتەیەش پشووی پەرلەمانی كوردستان بۆ ماوەی دوو مانگ دەست پێ‌ دەكات.



وشە - رامیار جەواد