به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری هه‌ردوو شه‌هید، پرۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل ڕاگری كولێژی یاسا له زانكۆی سه‌لاحه‌دین و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د.ئیدریس حه‌مه خان مامۆستا له كۆلیژی ئه‌ندازیاری زانكۆی سه‌لاحه‌دین كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی ڕاسپاردووه ڕێكاری پێویست وه‌ربگرن له به‌رانبه‌ر ئه‌م تاوانه و له هه‌مانكاتدا ڕاشسپێردراون به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هه‌روه‌ها پێویسته دادگاكانیش په‌له بكه‌ن له ڕێكاره یاسایی به‌رانبه‌ر تاوانباران و به‌سزا گه‌یاندنیان، تا تاوانباران ببنه په‌ند بۆ ئه‌وانه‌ی بیر له تاوانی له‌م جۆره ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، باسی له بابه‌تی چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی هێرشه تیرۆریستیه‌كان بۆ سه‌ر خه‌ڵك و ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند مانگی ڕابردوودا كرد، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئامانج له ئه‌و هێرشانه زیانگه‌یاندنه به سه‌رچاوه‌ی دارایی و ئابووریی هه‌رێم و په‌كخستنی پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنانه له هه‌رێم.
هه‌میشه پابه‌ندبووه به ده‌ستوور و ئاماده‌یه بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی راسپارد كه ئه‌ركی خۆیان له پارێزگاریكردن له دامه‌زراوه نیشتیمانییه‌كانی هه‌رێم كه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی مووچه و خه‌رجیه گشتیه‌كانی هه‌رێمه جێبه‌جێ بكه‌ن، ئاشكرایشه كه حكوومه‌تی فیدڕاڵی، به بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و ده‌ستووریی، هه‌رێمی كوردستان بێ به‌ش ده‌كات له شایسته داراییه‌كانی كه له كۆی 26 مانگ، تا ئێسته ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 13مانگ بڕه پاره‌یه‌كی به ناوی پێشینه كه ته‌نیا 200 ملیار دیناره ناردووه، له كاتێكدا سه‌رجه‌م پابه‌ندییه داراییه‌كانی هه‌رێمیان له به‌شه بودجه‌كه‌مان داشكاندووه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه پابه‌ندبووه به ده‌ستوور و ئاماده‌یه بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و شه‌فافانه‌ش هه‌موو زانیاریه‌كانی سه‌باره‌ت به داهات و خه‌رجیی و قه‌رز ومیلاكی وه‌زیفیی، به ژماره خستووه‌ته به‌رده‌م تیمی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، بۆیه هیچ چاره‌سه‌رێك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور قبوڵكراو نییه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵیی و وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كات كه گوشاریی ناڕه‌وایان بۆ سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بواری نه‌وت وگاز له هه‌رێم ڕابگرن، كه ده‌بوو وه‌ك ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵیی، پشتیوانی پێشكه‌وتن و بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێم بن، نه‌ك گوشاری ناڕه‌وا بكه‌ن بۆ په‌كخستنی ئه‌و بووژانه‌وه‌یه. هه‌روه‌ها حكوومه‌تی هه‌رێم به هه‌موو شێوه‌یه‌ك داكۆكی له شایسته دارایی و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ده‌سته‌یه‌كی یاسایی سه‌رقاڵیی ئاماده‌كارییه.
دواتر جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، باسی له‌وه كرد كه زانیاری ته‌واومان هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی هێرشه‌كانی كردووه‌ته سه‌ر كێڵگه‌ی غازیی كۆرمۆر و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردیش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاریان به‌رانبه‌ر وه‌ربگیرێت. گوتی، ھێرشه‌كان كراونه‌ته سه‌ر پڕۆژه‌ی فراوانكردنی كێڵگه‌ی كۆرمۆر نه‌ك ئه‌و به‌شه‌ی كه ئێسته غاز به‌رهه‌م ده‌هێنێت بۆ دابینكردنی پێویستی هاووڵاتییان.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، له كاتێكدا دووپاتی له گرنگیی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و پێدانی زانیاری كرده‌وه، داواشیكرد ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی كوردستان، له ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كاندا، به‌رپرسیارانه و پیشه‌ییانه ڕه‌فتار بكه‌ن و له چوارچێوه‌ی ڕێنوێنی و ستاندارده‌كانی ڕۆژنامه‌وانیی كار بكه‌ن و نه‌بنه سه‌كۆیه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و تۆقاندن و پشێوی و توندوتیژی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی .
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه، بریتی بوو له خستنه‌ڕووی ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2022 كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، داوای ڕوونكردنه‌وه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرابوو.
وه‌زیره پێوه‌ندیداره‌كان، ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له باره‌ی هۆكاره‌كانی نه‌ناردنی پڕۆژه یاسای بودجه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان خسته‌ڕوو، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری له دووتوێی ڕاپۆرتێكدا، ئاماژه‌ی به هه‌وڵی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و وه‌زاره‌تی پلاندانان دا بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه بودجه‌ی هه‌رێم كه له پێشه‌نگی هێڵه گشتیه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م بووه. وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا به‌وپێیه‌ی یاسای بودجه‌ی فیدڕاڵیی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر بودجه‌ی هه‌رێم و ئه‌مساڵ حكوومه‌تی فیدڕاڵیش تا ئێسته یاسای بودجه‌ی نییه، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه تا ئێسته پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێم، وه‌ك ڕه‌شنووس بمێنێته‌وه، هه‌رچه‌نده له ڕووی به‌شی داهات و خه‌رجییه گشتیه‌كانی ناو پڕۆژه بودجه كاری رژد كراوه.
له بڕگه‌ی كۆتاییدا، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گفتوگۆی ده‌رباره‌ی پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه تایبه‌ت بوو به دانانی چه‌ند ڕێكار و پێوه‌رێك له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كان له پێناو ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی یه‌كسانی كار و پیشه له كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ده‌رچووانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ وپه‌یمانگاكان، به جۆرێك وابكرێت ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردن به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان دابه‌ش بكرێت.