له دوو رۆژی رابردوودا له قه‌ته‌ر، گه‌ڕێكی تری دانوستانه‌كانی بواری ناوكی ده‌ستی پێ كردبوو و ئێران و ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ له گفتوگۆدا بوون، به‌ڵام به بێ هیچ ده‌ره‌نجامێكی ئه‌رێنی كۆتایی هات.
ئێنریكێ مۆنرا یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به بڵاوكردنه‌وه‌ی تویتێك باس له بێ دهرهنجامبوونی دانوستانه‌كان كرد و گوتی، له هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وتی دانوستانه‌كان بێنه‌وه سه‌ر رێچكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی.
میدیاكانی نزیك له سوپای پاسدارانیش گوتوویانه، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت هیچ ئیمتیازێك به ئێران بدات و خوازیاره له‌لایه‌ك بیخاته ناو رێككه‌وتنی ناوكی، له‌لایه‌كی تر ناخوازێت هیچ ده‌ره‌تانێك به كرانه‌وه‌ی ئابووری ئێران بدرێت.
پێشتر كۆشكی سپی رای گه‌یاندبوو، رێككه‌وتننامه‌ی ناوكی له‌سه‌ر مێزه و نۆره‌ی ئێرانه له‌مباره‌یه‌وه بڕیار بدات رێككه‌وتنه‌كه‌ی قبووڵه یان ره‌تی ده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا زۆر سووره له‌سه‌ر ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ناوكی
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، جاك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، پێداگری له‌وه كردبوو ئه‌مه‌ریكا زۆر سووره له‌سه‌ر ده‌ستپێڕانه‌گه‌یشتنی ئێران به چه‌كی ناوكی، بۆیه دانوستان و رێكاره دیپلۆماسییه‌كان به گرنگترین بژارده ده‌زانێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، رێككه‌وتننامه‌كه ته‌واو بووه و ماوه‌ته‌وه ئێران بڕیاری له‌باره‌یه‌وه بدات.
له رۆژی دووشه‌مه‌وه رابێرت مالی دانوستانكاری باڵای ناوكیی ئه‌مه‌ریكا، له قه‌ته‌ر بووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و گفتوگۆیانه‌دا بكات.
پێویسته بگوترێ دانوستانی ناوكی تا نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ درێژه‌ی هه‌بوو، به‌هۆی مه‌رجێكی ئێران كه داوای كردبوو سوپای پاسداران له لیستی تیرۆر بهێنرێته ده‌ره‌وه، به بنبه‌ست گه‌یشت.
ده‌ستپێكردنی دانوستانی ئه‌مجاره‌ی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك، دوای ئه‌و سه‌ردانه هات كه سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه لێپرسراوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ ئێران ئه‌نجامی دا.
رێككه‌وتنی ناوكیی له ساڵی 2015 واژوو كرابوو، به‌ڵام له 2018 ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه هاته ده‌ره‌وه و له‌وه‌ته‌ی بایدنیش بووه‌ته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه بوون دووباره درێژه به رێككه‌وتنه‌كه بدرێته‌وه.