ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق لێپرسینه‌وه‌ی له وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ته‌واو كرد كه تیایدا 26 پرسیاری ئاراسته كرا، بڕیاریشه سێشه‌می داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تكردن به وڵامه‌كانی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه لێی بدرێت، په‌رله‌مانارێكی شیعه‌ش ده‌ڵێت كه دۆخه‌كه به ئاراسته‌ی وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی متمانه‌یه لێی.
شه‌مووی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق ده‌ستی به لێپرسینه‌وه له عه‌دیله حه‌موود وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق كرد و به‌پێی هه‌واڵه دزه پێكراوه‌كان، رێككه‌وتن كراوه له‌سه‌ر وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان ده‌نگ به قه‌ناعه‌ت نه‌كردن به وه‌ڵامه‌كانیشی بدات، كه هه‌فته‌ی رابردوو ده‌سته‌ی سیاسی هاوپه‌یمانی نیشتمانی "شیعه" مێوانداریی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد و گوێی بۆ وه‌ڵامه‌كانی گرت.
سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق لای خۆیه‌وه رای گه‌یاند كه دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مان سێشه‌می داهاتوو ده‌بێت و تیایدا ده‌نگ له‌سه‌ر قه‌ناعه‌تكردن به وه‌ڵامه‌كانی لێپرسینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی ده‌درێت.
له دانیشتنی ژماره 23ی ئه‌مڕۆ سێشه‌می په‌رله‌مانی عێراق كه ته‌نیا 50 په‌رله‌مانتار ئاماده‌ی بوون، لێپرسینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵ عه‌دیله حه‌موود وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له‌لایه‌ن عه‌واد عه‌وادی په‌رله‌مانتاری لیستی ئه‌حرار كۆتایی هات.
عالییه نسه‌یف په‌رله‌مانتاری ده‌وڵه‌تی یاسا لای خۆیه‌وه رای گه‌یاند كه په‌رله‌مانتارانی عێراق قه‌ناعه‌تیان به وه‌ڵامه‌كانی حه‌موود كردووه و به گشتی دۆخه‌كه به‌ره‌و وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی متمانه‌یه لێی وه‌ك وه‌زیری ته‌ندروستی.
عه‌واد عه‌وادی په‌رله‌مانتاری ئه‌حرار لای خۆیه‌وه رای گه‌یاند كه مه‌به‌ست له لێپرسینه‌وه‌كردن له وه‌زیری ته‌ندروستی سیاسی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌و وه‌زیره كه‌مته‌رخه‌م بووه له به‌كارهێنانی پاره‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و دامه‌زراندنی كه‌سوكاری له‌و وه‌زاره‌ته و سوودوه‌رگرتن له گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی، بێجگه له بوونی ده‌یان فایلی گه‌نده‌ڵی له‌و وه‌زاره‌ته، بۆیه پێویسته په‌رله‌مانتاران به رووی گه‌نده‌ڵییه‌كان بوه‌ستنه‌وه.
دووپاتی كرده‌وه كه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌وێته ژێر پاڵه‌په‌ستۆ، ئه‌گه‌رچی توانوویه‌تی كه فایلی لێپرسینه‌وه‌كه له گرنگترین كه‌رتی پێوه‌ست به ژیانی هاووڵاتییان ته‌واو بكات.
پێشتر په‌رله‌مانی عێراق لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و دارایی عێراق ئه‌نجام دا كه له پێكهاته‌ی سوننه و كورد بوون و تیایدا په‌رله‌مانتارانی شیعه توانیان به زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه لێیان بده‌ن.