شه‌وی 19ی ئادار/ مارس، هێزێكی سه‌ربه لاهور تاڵه‌بانی ده‌چنه سه‌ر ماڵی "مه‌لا سدیق عومه‌ر مسته‌فا خۆشناو" پێشنوێژ و گوتارخوێنی مزگه‌وتی "شێنێیان" له شاره‌دێی حاجیاوای ده‌ڤه‌ری ڕاپه‌ڕین و ده‌یڕفێنن. په‌رله‌مانتارێك كه به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كه‌ی ده‌كات ده‌ڵێ "ئاسایش گوتیان هه‌موو كات كامێرای بازگه‌كان كار ناكه‌ن بۆیه نازانین كێ رفاندویه‌تی".
رفاندنی ئه‌و مه‌لایه له كاتێكدایه پێشتر ئاسایش و دادگه‌ی هه‌ولێر داوایان كردووه و هه‌ڵاتووه بۆ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، له فایلی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌م كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر داواكراوه، كه پێوه‌ندی به كردنه ئامانجی سه‌قامگیری هه‌ولێر و بیانییه‌كان له پایته‌ختی هه‌رێم هه‌یه و ئه‌مه‌ریكایییه‌كان خۆیان چاودێری وردی ده‌كه‌ن و گومان ده‌كرێ لایه‌ن و كه‌سی تر له‌و رووداوه گلابن.
قادر ڕه‌زگه‌یى ئه‌ندامى لیژنه‌ى به‌دواداچوون له‌سه‌ر كه‌یسى مه‌لا سدیق، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "ئێمه سه‌ردانى ئاسایشى ڕاپه‌ڕینمان كردووه، بۆ سۆراغی مه‌لاكه پێیان ڕاگه‌یاندین له سه‌ره‌تاى گرتنى ئه‌و مه‌لایه دوای پێنج خوله‌ك له ڕفاندنه‌كه‌ى ئاگادار بوونه، بازگه‌كانیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه".
"دواتر سه‌ردانى بازگه‌كانیشمان كرد و له‌باره‌ى كامێراى چاودێری گوتیان كامێرا‌كان له هه‌موو كاتێك وێنه تۆمار ناكه‌ن" ره‌زگه‌یی وای گوت.
ئه‌ندامه‌كه‌ى لیژنه‌ى به‌دواداچوون له پرسى ونبوونى مه‌لا سدیق عومه‌ر زیاتر ده‌ڵێ، "ئاسایش پێیان ڕاگه‌یاندین، ئێمه نازانین بۆ كوێ براوه و كێ بردوویه‌تى و چۆن براوه و ئێسته‌ش له كوێیه".
مه‌لا سدیق خۆشناو، جیا له‌وه‌ی دادگای هه‌ولێر داوای كردووه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێریشه‌وه "گومان‌لێكراو" بووه به تێوه‌گلان له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی 17ی نیسان/ئه‌پرێلی 2015 كه له نزیك كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شارۆكه‌ی عه‌نكاوه ئه‌نجام درا و بووه هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی سڤیل.
له‌باره‌ى دۆسیه‌ى مه‌لا سدیق له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئه‌وقافى سنووره‌كه‌ى، ڕه‌زگه‌یى ده‌ڵێ، "ئه‌و ئه‌وراقانه‌ى له ئه‌وقافى ڕاپه‌ڕین پێیانداین هه‌مان ئه‌و ئه‌وڕاقانه بوو كه له ئاسایش پێیانداین كه پێوه‌ندى به دامه‌زراندن و ڕۆژى ده‌سته‌به‌كاربوونى هه‌بوو".
زیاتر ده‌ڵێ، "له دۆسیه‌كه‌یدا هاتووه، ئه‌و مامۆستایه چوار ساڵ گیراوه له ئاسایشى هه‌ولێر ئینجا دواى به‌ربوونى به دووساڵ داواى دامه‌زراندنى كردووه له ئه‌وقاف و له ساڵى 2013 دامه‌زراوه، له ئه‌وقافى شه‌قڵاوه داواى كۆتاهێنان به ڕاژه‌كه‌ى كراوه، به‌ڵام دواتر بۆ ئه‌وقافى ڕاپه‌ڕین گواستراوه‌ته‌وه".
"ئێمه داوامان كردووه ئه‌و لایه‌نه‌ى ئه‌و مامۆستایه‌ى ڕفاندووه ڕوونكردنه‌وه بدات بۆ هاووڵاتییان له‌سه‌ر ڕفاندن و هۆى ڕفاندنه‌كه‌ى و تۆمه‌ته‌كه‌ى چییه ئاشكرا بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى ترس و تۆقان له ناوچه‌كه بڵاو نه‌بێته‌وه"، ره‌زگه‌یى واى گوت.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى مه‌لا سدیق له‌لایه‌ن هێزێكى سه‌ربه لاهور تاڵه‌بانییه‌وه ڕفێندراوه، ڕه‌زگه‌یى ده‌ڵێ، "ئێمه نازانین كێ ڕفاندوویه‌تى، له‌ڕێگه‌ى ئێوه‌وه داوا له‌و لایه‌نه ده‌كه‌ین كه ڕفاندوویه‌تى، ئه‌وه ئاشكرا بكات بۆچى ڕفاندوویه‌تى و شوێنه‌كه‌ى دیارى بكات، چونكه ئه‌وه‌ى كراوه ده‌چێته خانه‌ى ترساندن و تۆقاندن".