له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه پڕوپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ه‌یه‌مین خولی سه‌رۆك كۆماری و پێنجه‌مین خولی شوورای شاره‌كان له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات. چالاكێكی سیاسیی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش رای ده‌گه‌یه‌نێت، كورد هیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسیی پێ نییه بۆ به‌شداریكردن یان نه‌كردنی له هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌وه‌یش وای كردووه، هه‌ڵبژاردنی شووراكان ره‌هه‌ندیكی خێڵچییانه و شارچێتی به‌خۆوه بگرێت.
رۆژی هه‌ینی 19ی ئایار/مایۆ، دوازده‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ر له‌و رۆژه‌دا هه‌ڵبژاردنی شوورای شاره‌كانیش له سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
د. سه‌ڵاحه‌دین خه‌دیو چالاكی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، بۆ "وشه" رای ده‌گه‌یه‌نێت، كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هیچ په‌یامێكی سیاسیی پێ نییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، هۆكاره‌كه‌ش ناچالاكی و نه‌بوونی ئه‌جێندایه‌كی سیاسییه له‌لایه‌ن حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاته‌وه، بۆیه تا ئێسته هه‌ڵبژاردن له ئێران نه‌بووه به ده‌رفه‌تێك بۆ ئه‌وه‌ی كورد په‌یامه سیاسییه‌كانی بگه‌یه‌نێت به گوێی ناوه‌ند.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ڵبژاردنی شووراكان له رۆژهه‌ڵات به ته‌واوه‌تی له پرۆسه‌ی سیاسیی چووه‌ته ده‌ر و بارێكی عه‌شیره‌تیی و شارچێتی و خزمایه‌تی وه‌رگرتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێسته نه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه كه وه‌ك شوورا هه‌ڵبژێردراون و نه بژارده‌ی كۆمه‌ڵگه‌یش جووڵه‌یه‌ك به‌دی نه‌كراوه كه بشێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی سیاسییانه‌ی بۆ بكرێت.
عه‌لی ئابادیان، چالاكی سیاسیی رۆژهه‌ڵات به خۆجێیكردنی ده‌سه‌ڵاتی ئیداری له رۆژهه‌ڵات به ناته‌ندروست ناو ده‌بات و بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، پێشتر سه‌رباری ئه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد و ناوه‌ند له ئارادا هه‌بوو و كه‌یسی رۆژهه‌ڵات له تاران كه‌یسیكی ته‌ناهی بوو، به‌ڵام ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی له ناوه‌نده‌وه ده‌نێردران بۆ رۆژهه‌ڵات، كارنامه‌كانیان پاكتر بوو له‌و به‌ڕێوه‌به‌ره كوردانه‌ی له دوای خولی یه‌كه‌می شووراكانه‌وه ده‌ستبه‌كار بوون.
دووپاتی ده‌كاته‌وه، شووراكان له‌بری ئه‌وه‌ی به گیانێكی نیشتمانییه‌وه ئه‌و ده‌رفه‌ته بقۆزنه‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵات له دوای چه‌ندان ده‌یه په‌راوێز خران و كاولكاری، ده‌ستیاندایه گه‌نده‌ڵیكردن و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی مافیاییان دروست كرد كه ئه‌گه‌ر كه‌سانێكیش هه‌بووان ره‌خنه‌یان بگرتایه، رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت ده‌كرانه‌وه كه له‌ناو سیسته‌می ته‌ناهیی ئێران‌دا سزای یه‌كجار گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بوو.
دوای تێپه‌ڕبوونی چوار خولی شوورای شاره‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌نگی خه‌ڵكیان به‌ده‌ست هێنابوو، له‌ڕووی دارایییه‌وه ماڵ و سامانێكی زۆریان به‌ده‌ست خستبوو و ئه‌وه‌یش وای كرد به خولی چواره‌م و پێنجه‌م، ده‌یان هه‌زار كه‌س له رۆژهه‌ڵات خۆیان بۆ شوورای شار و گونده‌كان بپاڵێون، به شێوه‌یه‌ك كه كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و چالاكی سیاسیی له رۆژهه‌ڵات به خۆپاڵاوتنی به‌لێشاو وه‌سفیان كردووه.
بۆ ئه‌و خوله‌ی هه‌ڵبژاردنی شووراكان، مه‌رجێك بۆ ئه‌و كه‌سانه دانراوه كه نیازی خۆپاڵاوتنیان هه‌یه، ده‌بێ كه‌سه‌كه لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی ماسته‌ری هه‌بێت. سه‌ڵاحه‌دین خه‌دیو پێی وایه "ئه‌و پێشمه‌رجه یه‌كێكه له خراپترینی ئه‌و مه‌رجانه‌ی یاسا سه‌پاندوویه‌تی، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا وه‌رگرتنی بڕوانامه‌ی باڵا هێنده‌ی خواردنی مۆته له گه‌رمای هاویندا ئاسان بووه، ئه‌و یاسایه ته‌نیا بۆ سڕینه‌وه‌ی كه‌سانی شیاو و خاوه‌ن ئه‌ندێشه‌یه كه نه‌یانتوانیوه بڕوانامه به‌ده‌ست بێنن، به‌ده‌ر له‌وه‌یش ده‌بێته هۆی جێگیركردنی فه‌رهه‌نگێك كه كۆمه‌ڵێك تووشی وه‌همی (زنابوون) بن كه جیاوازی نێوان بڕوانامه و مه‌عریفه نازانن".
شوورای شار و گونده‌كان له‌ناو ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئاماژه‌ی پێ دراوه، به‌ڵام هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه ده‌ستوورییه تا سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری محه‌مه‌د خاته‌می دوا كه‌وت و یه‌كه‌م خولی هه‌ڵبژاردنی شوورای شار و گونده‌كان له 1998 به‌ڕێوه چوو، زیاتر له 40 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدانی بۆ كرایه‌وه و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بۆ شوورای شار و گونده‌كان هه‌ڵبژێردران.
له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری ئێران‌دا ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی شوورا به حه‌وت خاڵ پێناسه كراوه:
بڕگه‌ی 100: بۆ به‌ره‌وپێشچوونی خێرای پلانه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئاوه‌دانكردنه‌وه، ته‌ندروستی، فه‌رهه‌نگی، په‌روه‌رده‌یی و سه‌رجه‌م بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به خۆشگوزه‌رانی هاووڵاتییان له رێگه‌ی هاوكاریكردنی خه‌ڵك و به له‌به‌رچاوگرتنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ر گوند و شار و شارۆكه‌یه‌ك، به چاودێریكردنی شوورای گوند، شار و شارۆكه یان پارێزگا به‌ڕێوه ده‌چێت كه ئه‌ندامه‌كانی خۆجێیین و له خه‌ڵكی هه‌مان ناوچه هه‌ڵبژێردراون. تایبه‌تمه‌ندی پاڵێوراوه‌كان و هه‌ڵبژێردراوه‌كان و سنووری ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه‌كانیان، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردن و چاودێریی شووراكان و ره‌وتی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، پێوه‌سته به ره‌چاوكردنی یه‌كگرتوویی نیشتمانی و پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاك و سیسته‌می كۆماری ئیسلامیی ئێران و ملكه‌چبوون به حكوومه‌تی ناوه‌ندی، له‌لایه‌ن یاساوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
بڕگه‌ی 101: به مه‌به‌ستی دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵاواردن و دروستبوونی هه‌ستی هاوكاریكردن بۆ ئاماده‌كردنی پلانه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و خۆشگوزه‌رانی پارێزگاكان و چاودێریكردنی ئه‌و پڕۆژانه، شوورای باڵای پارێزگاكان پێك دێت له نوێنه‌ری شوورای ئه‌و پارێزگایانه، چۆنیه‌تیی پێكهێنان و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن یاساوه دیاری ده‌كرێت.
بڕگه‌ی 102: شوورای باڵای پارێزگاكان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه پڕۆژه‌كانیان راسته‌وخۆ له رێگه‌ی حكوومه‌ته‌وه بده‌ن به په‌رله‌مان، ده‌بێ په‌رله‌مان خوێندنه‌وه و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پڕۆژانه بكات.
بڕگه‌ی 103: پارێزگار، قایمقام، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێ و سه‌رجه‌م به‌رپرسانی وڵات كه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن، ده‌بێ ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێ بكه‌ن كه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شووراكاندایه.
بڕگه‌ی 104: به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی دادپه‌روه‌ری ئیسلامی و هاوكاری له ئاماده‌كردنی پلانه‌كان و دروستكردنی هاوئاهه‌نگی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كاری یه‌كه‌كانی وه‌به‌رهێنان، پیشه‌سازی و كشتوكاڵ، كۆمه‌ڵه شوورایه‌ك كه پێك دێن له نوێنه‌ری كرێكاران و جووتیاران و فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌ران له یه‌كه‌كانی په‌روه‌رده‌یی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان، خزمه‌تگوزاری و بابه‌ته‌كانی تری له‌و شێوه‌یه، كۆمه‌ڵێك شوورا دروست ده‌كرێن كه پێك هاتوون له نوێنه‌ری ئه‌و كه‌سانه و چۆنیه‌تیی دروستبوونی ئه‌و شوورایانه و چوارچێوه‌ی ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانیان له‌لایه‌ن یاساوه ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
بڕگه‌ی 105: بڕیاری شووراكان نابێ ناكۆكی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام و یاساكانی وڵات.
بڕگه‌ی 106: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شووراكان ته‌نیا ئه‌وكاته ره‌وایه كه له ئه‌ركه یاسایییه‌كانی خۆی لایدابێت، ئه‌و ناوه‌نده‌ی شوورا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و به كرده‌وه‌یی هه‌نگاو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نێت و چۆنیه‌تیی پێكهێنانه‌وه‌ی دووباره‌ی شوورا له‌لایه‌ن یاساوه دیاری ده‌كرێت. شوورا ئه‌گه‌ر ناڕازی بێت له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌كه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له دادگا سكاڵا تۆمار بكات و دادگایش له‌سه‌ریه‌تی ره‌چاوی رۆتین نه‌كات و به خێراترین كات تاوتوێی سكاڵاكه بكات.
لەکۆی ئەو چوار خولەی رابردووی شورای شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سەرباری ئەوەی بابەتەکە پێوەست بوو بە خۆجێیی کردنی دەسەڵاتی ئیداری و خزمەتگوزارییەکان لە ئێران، بەڵام لە رۆژهەڵاتی کوردستان تا ئێستەیش ئەو مانایەی وەر نەگرتوە و وەک زۆربەی میدیاکار و رەخنەگرانی رۆژهەڵات ئاماژەی پێ دەکەن، پێگە و پۆستی شورا لە شارەکان بووە بە دە٤رفەتێک بۆ کۆکردنەوەی سامان و موڵک و ئەوانەی خۆیان بۆ ئەو پۆستە دەپاڵێون، زۆربەی هەرە زۆریان بەو ئاراستەیەدا دەڕۆن.