كوردستان خاوه‌نی ئاو و خاك و كه‌شوهه‌وایه‌كی گونجاوه بۆ كشتوكاڵكردن و له زۆربه‌ی مانگه‌كانی ساڵدا شایانی ئه‌وه‌یه كشتوكاڵی تێدا بكرێت و ببێت به ناوه‌ندێك بۆ خستنه‌ڕووی به‌رهه‌می كشتوكاڵی. بێ پلانی، كه‌مئه‌زموونی و كه‌میی پاڵپشتی، بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام هه‌رێمه‌كه له دابینكردنی زۆر به‌رهه‌مدا حه‌وجێی ده‌ره‌وه بێت. ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه نرخی ته‌ماته دوو هێنده هه‌ڵكشاوه و خه‌ریكه ركابه‌ریی نرخی مریشك ده‌كات. كاتێكیش ته‌ماته‌ی ناوخۆ پێ ده‌گات، ئه‌وه‌نده هه‌رزان ده‌بێت، خه‌رجییه‌كه‌ی ده‌رناهێنێته‌وه.
له چه‌ند ساڵی رابردوودا یه‌كێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆ نراوه، بریتی بووه له سوودوه‌رگرتن له خانووی پلاستیكی به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵێك پێداویستی كشتوكاڵی. ژماره‌ی خانووه پلاستیكییه‌كان كه یه‌كه‌م جار نه‌ده‌گه‌یشته 100 خانوو، ئێسته بۆ هه‌زاران به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناتوانن پێداویستی ناوخۆ دابین بكه‌ن.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه نرخی ته‌ماته به رێژه‌ی 100% به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌ر كیلۆیه‌ك به دوو هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێ. پێنه‌گه‌یشتنی به‌رهه‌می ناوخۆ و هاورده‌كردنی به‌رهه‌مه‌كه به سیاسه‌تی كشتوكاڵیی وڵاتانی دراوسێ و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی داخوازیی، به گرنگترین هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌ید ئه‌حمه‌د فرۆشیاری سه‌وزه و میوه‌یه له شاری هه‌ولێر، بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، به‌شێكی زۆر له‌و ته‌ماته‌یه‌ی هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت، به‌ره‌و مووسڵ و شوێنه‌كانی تر ده‌ڕوات، بۆیه نرخی گران بووه و ته‌ماته‌ی ناوخۆش پێ نه‌گه‌یشتووه. ئه‌و گوتی "دوو رۆژ پێشتر كیلۆی ته‌ماته‌مان به هه‌زار دینار فرۆشتووه".
ته‌ماته‌ی ناوخۆ له كۆتای مانگی پێنجه‌وه پێ ده‌گات و جووتیاران له به‌ر دڵنیا نه‌بوون له‌وه‌ی له فرۆشتنی قازانج ده‌كه‌ن، نا‌وێرن ته‌ماته بچێنن، چونكه نرخه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده داده‌به‌زێت، خه‌رجییه‌كه‌ی ده‌رناهێنێته‌وه.
مام قادر كه له باغه‌مره‌ی هه‌ولێر نزیكه‌ی 16 خانووی پلاستیكی هه‌یه، بۆ "وشه" گوتی، سه‌رجه‌م خانووه‌كانی كردووه‌ته خه‌یار و ئێسته‌ش به‌رهه‌می خه‌یار ده‌خاته بازاڕه‌وه و كیلۆی به 700 تا 800 دینار ساغی ده‌كاته‌وه. ئه‌و روونی كرده‌وه ئه‌گه‌ر ته‌ماته‌ی چاندبایه، ئه‌وا دوو مانگی تر پێ ده‌گه‌یشت و كاتێكیش كه پێ ده‌گه‌یشت پاره‌ی نه‌ده‌كرد، چونكه بازاڕ پڕ ده‌بوو له ته‌ماته.
ئه‌و جووتیاره، ساڵی رابردوو ته‌ماته‌ی چاندووه و وه‌ك باسی كرد، له هاویندا سندووقێك ته‌ماته‌ی به دوو هه‌زار دینار فرۆشتووه، كه خه‌رجییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانه‌كه‌ی ده‌رنه‌هێناوه‌ته‌وه، بۆیه وازی لێ هێناوه. رووبه‌ری هه‌ر خانوویه‌كی پلاستیكیی ئه‌و جووتیاره نزیكه‌ی 400 مه‌تری چوارگۆشه‌یه و ئێسته رۆژانه تۆنێك خه‌یار ده‌خاته بازاڕه‌وه.
هه‌ندێك كۆسپ له به‌رده‌م كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی به‌رهه‌مه وه‌رزییه‌كاندا هه‌ن. ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی خانووی پلاستیكی له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" ده‌ڵیت، یه‌كه‌م كێشه ئه‌وه‌یه له كوردستان ژماره‌یه‌كی كه‌می كۆگه‌ی پێشكه‌وتوو و ساردكه‌ره‌وه هه‌ن و هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت به‌رهه‌مه‌كانی بۆ وه‌رزێكی تر هه‌ڵبگرێت. ئاخر له هه‌رێمی كوردستان له مانگی ئاداره‌وه تا مانگی 12، به‌رهه‌می كشتوكاڵی هه‌یه و ئه‌گه‌ر له ساردكه‌ره‌وه بۆ كاتی تر هه‌ڵگیرێن، ئه‌وا جووتیاران سوودی زۆرتریان پێ ده‌گات و ناچار نین به نرخێكی زۆر هه‌رزان بیفرۆشن.
له‌باره‌ی گرانبوونی ته‌ماته له‌م وه‌رزه‌دا ئه‌و ئه‌ندازیاره روونی كرده‌وه، ته‌ماته له شتڵه‌وه تا به‌رهه‌م چوار مانگی ده‌وێت و له كاتێكدا پێ ده‌گات، پله‌ی گه‌رمی له 20 كه‌متر نه‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێت له هه‌رێمی كوردستان سووته‌مه‌نی گرانه و ئه‌گه‌ر له وه‌رزی زستاندا ته‌ماته به‌رهه‌م بهێنرێت، ئه‌وا خه‌رجییه‌كه‌ی ده‌رناهێنێته‌وه.
یه‌كێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرتوویه‌ته به‌ر، بریتی بووه له سه‌پاندنی باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می ده‌ره‌كی كه ساڵانه له سه‌ره‌تای مانگی نیسانه‌وه ده‌ستی پێ كردووه . بۆ نموونه ئێسته كه خه‌یاری ناوخۆ پێ گه‌یشتووه، له 15ی چواره‌وه باجی ده‌خرێته سه‌ر و دواتر كه ته‌ماته‌ی ناوخۆ پێ بگات، باج به‌سه‌ر ئه‌ویشدا ده‌سه‌پێنرێت كه بڕه‌كه‌ی بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 250 دیناره.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی خانووی پلاستیكی خستیه ڕوو، ژماره‌ی خانووه پلاستیكییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گاته 12 هه‌زار و 500 خانوو و له ماوه‌ی ساڵێكدا نزیكه‌ی سێ هه‌زار خانووی نوێ زیادی كردووه. ئاماره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2016 بریتی بوو له نۆ هه‌زار و 696 خانوو.
هه‌رێمی كوردستان پێویستیی به په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵ و جووتیاره‌كانیشی پێویستیان به‌وه هه‌یه بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان بدۆزرێته‌وه، حكوومه‌تیش سیاسه‌تێكی گونجاو ره‌چاو بكات و له‌سه‌ر حیسابی به‌رهه‌می ناوخۆ، به‌رهه‌می وڵاتانی تر نه‌هێندرێته ژووره‌وه.