چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی سروشتی ده‌توانن په‌یڕه‌ویان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر ئاره‌زووتانه لووتتان پێی بچووك بكه‌نه‌وه بێ ئه‌وه‌ی په‌نا ببه‌نه به‌ر نه‌شته‌رگه‌ری.
1 ـ دوو بڕی یەکسان لە زەنجەفیل (باشتر وایە زەنجەفیلەکە تەڕ بێت و خۆت بیهاڕیت) له‌گه‌ڵ هەویری ددان تێکەڵ بکە و پاشان تێکەڵەکە بدە لە لووتت، بەڵام با بە لایەنی کەمەوە بۆ ماوەى کاتژمێرێک بە لووتتەوە بمێنێتەوە، دواتر لووتت بشۆ و بە ڕۆنی سێ‌و چەوری بکە.
هەفتانە چەند جارێک دووبارەى بکەرەوە تا لووتت بچووک دەبێتەوە.
2 ـ کەمێک زەنجەفیلی هاڕدراو و سرکەى سێ‌و و هەویری ددان تێکەڵ بکە و دواى شوشتنی دەموچاوت تێکەڵەکە بخەرە سەر لووتت، دواى تێپەڕبوونی یەک کاتژمێر دەموچاوت بشۆ.
دەتوانیت ئەم تێکەڵەیە ڕۆژانە بەکاربهێنیت و هەرکات هەستت بە گرفت کرد ئەوا هەفتەى دوو جار بەکاریبهێنە.
3 ـ لەتێک زەنجەفیلی تەڕ بهاڕە، دواتر بیخەرە ناو کەمێک ئاوەوە، پاشان گیراوەکە بدە لە لووتت، بەڵام با بەر چاوەکانت نەکەوێت. دواى کاتژمێرێک دەموچاوت بشۆ، ئه‌وه‌ش ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت له‌سه‌ر لووت بچووككردنه‌وه.