له شه‌وی ڕابردووه‌وه بارانێكی به‌خوڕ و زۆر ده‌ڤه‌ری ئامێدی گرتووه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ڕووبار و كانیاوه‌كان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر بڕی ئاویان تێدا به‌رزبووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش كه‌لوپه‌له‌كانی په‌كه‌كه‌ی له به‌رزاییه‌كانه‌وه ڕووبار له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌تی و خه‌ڵكیش كۆی ده‌كه‌نه‌وه و له ڕووبار ده‌ری ده‌هێنن.
په‌یامنێری "وشه" له‌و ده‌ڤه‌ره ڕاپۆرتێكی ڤیدیۆی و زانیاری ئاماده‌كردووه و ده‌ركه‌وتووه، كه له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله بارانه‌ی له شه‌وی ڕابردووه‌وه ده‌ڤه‌ری ئامێدی گرتووه‌ته‌وه، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاستی ئاوی ڕووبار و چۆمه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رزبووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر خه‌ڵكی دروست كردووه، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ش بووه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌خێر بۆ خه‌ڵكی.
ئه‌و ده‌ڵێ، ڕووبار دره‌ختی بڕاوی بۆ سووتان به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه، جگه‌له‌وه به‌رمیل و تانكی و زۆرشتی تریشی له به‌رزاییه‌كانه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌ته خواره‌وه و خه‌ڵكیش له شوێنه ته‌نكاوه‌كان ڕێگه له به‌فیڕۆ ڕۆیشتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه ده‌گرن و ده‌ریان ده‌هێنن، به‌تایبه‌ت دره‌ختی بڕدراو بۆ سووتاندن، به زۆری له نێو ئاودا بوونی هه‌یه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش به‌رده‌وام پێویستیانه، بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی به‌سته‌ڵه‌ك و ساردی ئه‌و ناوچه‌یه سوودی لێ وه‌ربگرن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كه‌لوپه‌لانه هی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان له گه‌لیی بالندا و ده‌ڤه‌ری نێروه و ڕێكان ڕووبار به‌هۆی هه‌ستان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا بردوونی و هێناویه‌تییه ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی.
ئامێدی/ نه‌وزد هلۆری.