ئه‌مڕۆ شه‌موو 15 نیسان/ئه‌پرێل كۆتا ڕۆژی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێبه له شاری هه‌ولێر، دوای 10 ڕۆژ به‌رده‌وامبوون و كردنه‌وه‌ی له ڕۆژی پێنجی نیسان/ئه‌پریل، ئه‌مڕۆ كاره‌كانی پێشانگه‌كه كۆتاییان پێ دێت، به‌رپرسی كارگێڕی پێشانگه‌كه‌ش ده‌ڵێ، ئه‌مساڵ 105 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی پێشانگه‌كه‌یان كردووه.
نه‌وزاد سابر به‌رپرسی كارگێڕی پێشانگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كتێب له هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مساڵ زیاتر له 105 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی پێشه‌نگه‌یان كردووه و زیاتر له 300 ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێب له 15 وڵاتی جیهان به‌شداری پێشانگه‌كه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها گوتی، زیاتر له 40 ده‌زگه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوخۆیی له پێشانگه‌كه به‌شداریان كردوو و 750 هه‌زار ناونیشان و سه‌رچاوه‌ی له‌خۆگرتبوو، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی پێشانگه‌كه‌ش هیچ كێشه‌یه‌ك ڕووینه‌داوه و له كه‌شێكی ئارام دا خه‌ڵكی سه‌ردانیان كردووه و ئه‌وه‌ی ویستوویانه ده‌ستبه‌ریان كردووه.
ئاماژه‌ی دا، ده‌زگه‌كانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی لبنان و سعوودیه به‌شداری یه‌كجار كارایان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانییه ده‌زگه‌كان پابه‌ند نابن به‌وه‌ی نابێ جگه‌له بڵاوكراوه‌ی خۆیان كتێبی ده‌زگه‌كانی تر بهێنن و نمایشی بكه‌ن.
هه‌ولێر/محه‌مه‌د میران.