پاش ئازادكردنه‌وه‌ى گونده‌كانى نێوان گوێڕ و خازر له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، كۆمه‌ڵێك تونێلى گه‌وره‌ى داعش ئاشكرا بوون، شاره‌زایانى ئه‌ندازیارى ئاشكرای ده‌كه‌ن كه، ئه‌و شێوه له هه‌ڵكه‌ندن و دروستكردنى تونێل به‌بێ شاره‌زایانى ئه‌وروپى و ئه‌مه‌ریكی به داعش ناكرێت.
دوایین ئۆپه‌راسیۆنى به‌رفره‌وانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، به ئازادكردنى ژماره‌یه‌ك له گونده‌كانى نێوان شاره‌دێى گوێڕ و خازر له سنوورى شارۆكه‌ى مه‌خموور و ده‌شتى نه‌ینه‌وا كۆتای هات.
له گونده‌كانى وه‌ك (كه‌نه‌شى بچووك، كه‌نه‌شى گه‌وره، ئه‌بغه‌ز و عومه‌رمه‌ندان) چه‌ند تونێلێكى تایبه‌تى داعش ئاشكرا بوون، پاش ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا. تونێله‌كان به‌رفره‌وان و گه‌وره بوون، ئه‌وه‌ش سه‌رسڕمانى بۆ زۆر كه‌س دروست كرد.
له به‌دواداچوونێكى "وشه"دا ده‌ركه‌وتووه، به‌شێكى زۆر له كارى هه‌ڵكۆڵین بۆ دروستكردنى تونێله‌كان به زۆره‌ملێ ئه‌نجام دراون، ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌رپێچى بڕیار و یاساكانى داعشیان كردووه، له‌لایه‌ن داعشه‌وه ناچار كراون كارى هه‌ڵكه‌ندن له تونێله‌كاندا ئه‌نجام بده‌ن.
له یه‌كێك له كه‌مپى ئاواره‌كانى شارى كه‌ركووك، هاووڵاتییه‌كى /56 ساڵ/ كه به ئه‌بو كه‌ریم ناسراوه، بۆ ماوه‌ى سێ مانگ به زۆره‌ملێ له‌و تونێلانه‌ى داعشدا كارى كردووه.
ئه‌بو سه‌مه‌د ده‌ڵێ، "به تاوانى ئه‌وه‌ى ریشم تاشیووه، بۆ ماوه‌ى سێ مانگ له‌لایه‌ن داعشه‌وه كارى زۆره‌ملێم پێ كرا، ئه‌وان له هه‌ر شوێنێك مه‌به‌ستیان بووایه كاریان پێ ده‌كردم".
ئه‌بو كه‌ریم ناوى راسته‌قینه‌ى عه‌بدولسه‌مه‌د ئه‌لكه‌ڕووبییه، ئه‌و به "وشه" ده‌ڵێ، "چه‌كدارانى داعش بۆ ماوه‌ى 37 رۆژ له گونده‌كانى كه‌نه‌ش و عومه‌رمه‌ندان كارى هه‌ڵكۆڵینیان پێ كردین، ئێمه نزیكه‌ى 80 كه‌س ده‌بووین، شوێنیان بۆ تونێله‌كان ده‌ستنیشان كردبوو، رێنوێنییان پێ ده‌داین چۆن هه‌ڵكۆڵین له خوار سێ مه‌تره‌وه بكه‌ین".
ئه‌و ده‌ڵێ، "داعش به‌ناو مووسڵ هه‌مان شت ده‌كات، كاتێك له‌وێ بووین، سه‌رجه‌م خانووه‌كانى ناو هه‌ر گه‌ڕه‌كێكیان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ست، ئه‌وه‌ش له رێگه‌ى كونكردن و دروستكردنى ده‌رگه‌ى هاوبه‌ش له نێوان خانووه‌كاندا".
ئه‌بو كه‌ریم یه‌كێكه له ده‌یان كه‌س كه چه‌كدارانى داعش خستوویانه‌ته ژێر كارى زۆره‌ملێ و له شایه‌تحاڵانى هه‌ڵكه‌ندنى تونێله درێژ و قووڵه‌كانى داعشه، به‌ڵام نهێنى زیاتر له دروستكردنى تونێله‌كاندایه.
شاخه‌وان سه‌ید ئه‌ندازیار له بوارى هه‌ڵكۆڵین و ژێرخانى بیناسازى بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "تونێله‌كانى داعش جێگه‌ى تێڕامانن، چونكه شێوازێكى ئه‌ندازیارى زۆر به‌رزیان تێدا به‌كار هێنراوه كه به بنیاتى مۆدێرین له بیناسازیدا ناسراوه".
ئه‌و ئه‌ندازیاره ده‌ڵێ، "دروستكردنى تونێلێكى 500 مه‌تریى، به چوار ده‌رچه و هه‌بوونى 15 تا 20 ژوورى مانه‌وه و نووستن، ماوه‌یه‌كى زۆرى پێویسته بۆ كاركردن، به‌تایبه‌ت كه هه‌ڵكه‌ندنه‌كه به چه‌ند ئامێرێكى ساده‌ى ده‌ستى بووه وه‌ك هێڵتى و پاچ و خاكه‌ناس، جێگه‌ى تێڕامانه كه به‌و شێوه ئه‌ندازه‌یییه هه‌ڵكه‌نراون".
له هه‌ریه‌ك له‌و گوندانه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له نێوان گوێڕ و خازر ئازادیان كردوون، تونێلى داعش هه‌یه و له هه‌ندێك گونددا سێ تا چوار تونێلى زیاتر له 400 مه‌تر درێژ هه‌ڵكه‌نراون.
ئه‌ندازیاره‌كه زیاتر ده‌ڵێ، "چه‌كدارانى داعش ده‌بێت كه‌سانێكى شاره‌زاى ئه‌وروپى یان ئه‌مه‌ریكییان له‌گه‌ڵ بێت بۆ دروستكردنى ئه‌و شێوه ئه‌ندازه‌یییه‌ى تونێله‌كان، چونكه تا ئێسته ته‌نیا له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌م شێوازه له كاركردن ده‌خوێنرێت".
ئه‌ندامێكى ڕێكخراوى ئاڕ سى تایبه‌ت به هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى، كه كارى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ته‌قه‌مه‌نى و بۆمبى چێنراو له ناوچه ئازادكراوه‌كانى ژێر ده‌ستى پێشمه‌رگه ده‌كات، به‌هه‌مان شێوه سه‌رسڕمانى خۆى به‌رامبه‌ر به تونێله‌كان نیشان ده‌دات.
دێڤد كڕاسن به خۆبه‌خش له‌گه‌ڵ ڕێكخراوێكى ئه‌ڵمانى هاتووه‌ته كوردستان و كارى پاكسازى مین ده‌كات، ئه‌و به"وشه" ده‌ڵێ، "من له ناوچه‌كه‌دا بووم كاتێك چه‌كدارێكى داعش له‌ناو تونێلێكه‌وه به‌دوورى 30 مه‌تر ته‌قه‌یان لێ كردم، له‌كاتێكدا پێشمه‌رگه فریام كه‌وتن و ده‌ربازیان كردم".
داعش له‌و ناوچانه‌ى ده‌ستى به‌سه‌ردا گرتوون، ده‌یان و سه‌تان تونێلى گه‌وره و بچووكى هه‌ڵكه‌ندووه، به‌گشتى چه‌كدارانى داعش تونێله‌كان بۆ خۆشاردنه‌وه له فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌كار دێنن و له‌كاتى هه‌ڵمه‌تى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقیش بۆ ئازادكردنى ناوچه داگیركراوه‌كان، خۆحه‌شاردانى چه‌كدارانى داعش له‌ناو تونێله‌كاندا، یه‌كێك له ئه‌سته‌مییه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارانى داعشه.
وشه/ رامیار جواد