ڤیتامینه‌كان چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر ژانه‌سه‌ر هه‌یه‌؟

:: PM:03:19:16/04/2017 ‌

نزیكەی 6_7% پیاوان و 15_18% خانمان دووچاری ژانەسەر دەبنەوە و ئەم ژانەش بۆ چەند سەعاتێك بەردەوام دەبێت و تا  سێ‌ رۆژیش درێژ دەبێتەوە، بەگوێرەی توێژینەوەكان 20 ملیۆن كەسی سەر گۆی زەوی بە شێوەی ڕۆژانە دووچاری ژانەسەر دەبنەوە و زۆربەی ئەوانەی تووشی دەبن،  بەهۆی كاریگەری لاوەكی و دوولایەنی ئاڵۆزی ژینگەی یان بۆماوەییە كە شێوەی ئەو ئازارەش لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، كەمی ڤیتامینیش لە جەستەی مرۆڤ كاریگەری گەورەی لەسەر تووشبوون بەم كێشەیە هەیە.

هۆكاری دروست بوونی ژانەسەر چییە ؟

زۆر بیردۆزی جیاواز هەیە دەربارەی هۆی ژانەسەر، بەڵام هیچ گریمانەیەك ناتوانێ ژانەسەر لە هەموو تووشبوەكان ڕوون بكاتەوە. ئەم بیردۆزە هەرچەندە ناكۆكی زۆری لەسەر دروست بووە، بەڵام تاڕادەیەك ڕاست و  بەجێیە، ئەویش هۆكارەكان بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگێڕێتەوە.

* گۆڕانی پێكهاتەی كیمیایی مێشك، لەكاتی كۆبوونەوەەی خوێن لە مێشكدا ئاوساوی و هەوكردن دروست دەكات كە دەبێتە هۆی دروستبوونی ژانەسەر.

* زۆر ڕۆیشتنی خوێن بۆ مێشك، لە توێژینەوەیەكی نوێدا ئەوە دۆزراوەتەوە كە ژانەسەر زۆر كات بەهۆی كەم ڕۆیشتن یان زیاد ڕۆیشتنی خوێنەوە دەبێت، ئەگەر ڕۆیشتنی خوێن لە ڕێژەی ئاسایی زۆر زیاتر دەبێت بە نزیكەی %300. كە بە شێوەیەكی كاتی دەبێتە هۆی دروست بوونی ژانەسەر.

* ناڕێكی بۆ چالاكی خانەی دەمار لە مێشك دا دەبێتە هۆی ئازار، بەپێی ئەو بیردۆزە نوێیە دەركەوتوە شەپۆلی نەورۆترانسمیتەرس لە بەرگە هەوای گۆری زەوی دا راستەوخۆ دەتوانێت دەماری تریگەمینالت هان بدات ئازاری ژانەسەر كەمتر دەكاتەوە.

*دروستبوونی ژانەسەر بەهۆی كەمی ڤیتامینەوە، بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ‌ ئەو ڤیتامینانەی دۆزییەوە كە دەبنە هۆی دروست بوونی ژانەسەر ئەویش ڤیتامین B6, B12 بە بەهێزكەری ترشی فۆڵیك ناسراوە دەتوانێت ژانەسەر كەم بكاتەوە بۆ ماوەی شەش مانگ. هەروەها بەپێی توێژینەوەیەكی ئەوروپی دەمارناسی ، پێكهاتەیەك لە ڤیتامین B2 كە بە ریبۆفلاین ناسراوە یارمەتی كەمبوونەوەی ژانەسەر دەدات، ئەم ڤیتامینە لە شیر و هێلكە بەڕێژەیەكی زۆر بوونی هەیە.

بەگوێرەی توێژینەوەكە دەركەوتووە لە 50% تووشارانی ژانەسەر لە ئەمەریكا ژانەسەری كورتخایەنیان هەیە و  نزیكەی %42 یشیان تووشی  ژانەسەری درێژخایەن بوو، بەڵام ئەم ڕێژەیە بەهۆی زۆر خواردنی ئەو خۆراكانەی ڤیتامین Dی تێدا زۆرە بەرەو كەمبوونەوە هەنگاو دەنێت.

ئەمانە هەندێك هۆكارن كە ژانەسەر دروست دەكەن:
یەكەم: خۆراك و خواردنەوە، زۆرێك لە خەڵك ژانەسەریان هەیە كاتێك خۆراكێكی دیاریكراو دەخۆن بەتایبەتی گەنم ، شیرەمەنی ، شەكر ، پارێزی دەستكرد یان زیادكراوی كیمیایی ، گۆشتی دەستكاری كراو ، كحول، كافاین.

 دووەم: هەستەوەری ، هەستەوەری خۆراك ، هەستیاری خۆراك و هەستیاری كیمیایی، زۆرێك لە ئێمە بە شتێك لە شتەكان هەستەوەرین و جەستەمان پێی سووردەبێتەوە و حاڵمان تێك دەچێت، ئەمانە دەبنە هۆكارێكیش تا تووشی ژانەسەرتان بكەن.

سێیەم: وشكوونەوە یان برسیەتی، ئەمانەش دوو هۆكاری سەرەكی تووشبوونن بە ژانەسەر.

چوارەك:  فشار، هەر جۆرێك لە فشاری دەروونی دەتوانێت ژانەسەر دروست بكات، تەنانەت دوای تەواو بوونی ئەو فشارەی كە تێپەڕیوە.

پێنجەم: چالاكی جەستەیی، هەندێك جار وەرزشی توند و بەهێز بە سەرەكیترین هۆكار دادەنرێ بۆ تووشبوونتان بە ژانەسەر.

شەشەم: هۆرمۆن، هەندێك ئافرەت دووچاری ژانەسەر دەبنەوە لە پێش یان لە ماوەی سكپری یان ماوەی نەمانی سووڕی مانگانە  كە هۆكارێكە بۆ دروست بوونی ژانەسەر.

حەوتەم: هاندەری دەرەكی: وەكو  ڕووناكی زۆر، ڕووناكی تێكشكاو، دەنگی بەرز و ژاوەژا و بۆنی بەهێز، تەنانەت ئەگەر زۆر خۆشیش بێت دەتوانێ ژانەسەر دروست بكات، هەروەها گۆڕانی ئاو و هەوا و وەرزەكان، بەهەمان شێوە دەبنە هۆی دروستبونی ژانەسەر.

سه‌رچاوه‌/ getholistichealth



وشە - ئاوات ئازاد