سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی ئاشكرای كرد، له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه ته‌ناهییه‌كان له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری مووسڵ، 16 ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشیان گرتووه.
ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانیی عێراق (نی‌نا) ئه‌مڕۆ سێشه‌م 18 نیسان/ ئه‌پریل له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی بڵاوی كرده‌وه، هێزه ته‌ناهییه‌كان له چه‌ندان گه‌ڕه‌كی ئازادكراوی مووسڵ، هه‌ڵمه‌تێكی ته‌ناهییان ئه‌نجام دا و 16 ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشیان گرتووه و له نێویاندا چه‌ندان سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب و ناوخۆیی هه‌یه، هاوكات ده‌ستیش به‌سه‌ر چه‌ندان پارچه چه‌كدا گیراوه.
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه، كه گیروان ڕه‌وانه‌ی باره‌گای پۆلیسی فیدراڵی كراون.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێسته هێزه عێراقییه‌كان له گه‌ڕه‌كه‌كانی (ساعه و موشاهه‌ده و ڕه‌یحانه و سوری كۆن) له پێشڕه‌ویدان و له شه‌ڕێكی سه‌ختدان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2016، جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی داعش له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 ته‌واوی شاره‌كه‌ی داگیر كرد، هاوكات له 24ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ توانرا ته‌واوی به‌ری چه‌پی شاره‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، له 19ی شوباتیش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته جه‌نگه‌كه به سه‌ختی به‌رده‌وامی هه‌یه و چه‌ندان گه‌ڕه‌ك كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه.