هاوپه‌یمانێتی نیشتمانیی شیعه‌كان ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی میسر باسیان له دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی ستراتیجی نێوان هه‌ردوو وڵاتی عێراق و میسر كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی عه‌ماڕ حه‌كیمی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی شیعه‌كان كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێیدا هاتووه، له میانی پێشوازیكردنی عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر له ئه‌لحه‌كیم، هه‌ردوولا باسیان له په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و میسر كردووه، هاوكات باسیان له دروستكردنی هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیجی له نێوان هه‌ردوو وڵات له بواره‌كانی ته‌ناهی و سیاسی و ئابووری كردووه كه خزمه‌ت به‌هه‌ردوو وڵات بگه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه، كه هه‌ردوولا دووپاتیان له پڕۆژه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی كردووه و پشتگیریكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یان به هه‌ند زانیوه، هه‌روه‌ك باسیان له دۆسیه‌ی دووباره بنیاتنانه‌وه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كردووه.
جێی باسه به‌یانی ئه‌مڕۆ عه‌ماڕ حه‌كیم به‌سه‌ردانێكی ڕه‌سمی گه‌یشته میسر و بڕیاڕه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه و په‌رله‌مانتارانی میسر كۆ ببێته‌وه.
پێشتر شیعه‌كان بڕیاریان دا كه سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه‌كان به شێوه‌ی خول بێ و هه‌ر یه‌كێك ماوه‌ی ساڵێك سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه بكات، حه‌كیم ئێسته له كۆتای ته‌واوبوونی خولی سه‌رۆكایه‌تیكردنی هاوپه‌یمانی شیعه‌دایه و دوای ئه‌ویش باس له دانانی نووری مالیكی بۆ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ده‌كرێت.