پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین كه به‌شداریی له شۆڕشی ئه‌یلووك كردووه و دواتر چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوای 40 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان و له‌لایه‌ن خزم و كه‌سه‌كانییه‌وه پێشوازی ده‌كرێ.
"خه‌لیل ئه‌حمه‌د محێدین" یه‌كێك بووه له پێشمه‌رگه‌كانی به‌شداریی شۆڕشی ئه‌یلوولی كردووه، دوای ئه‌و نسكۆیه‌ی به‌سه‌ر شۆڕشه‌كه‌دا دێت، ده‌چێته وڵاتی سووریا و ماوه‌یه‌ك له‌وێ ده‌ژی، دواتر ده‌چێته وڵاتی سوودا و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت.
ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول، له وڵاتی سوودان هاوسه‌رگیری كردووه، سێ كچ و كوڕێكی هه‌یه، له ڕێگه‌ی هه‌ندێ هاوڕێی دێرینی خۆیه‌وه دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕان به‌شوێن زانیارییه‌كانیدا، ڕێگه‌ی هاتنه‌وه‌ی بۆ كوردستان ده‌خه‌نه به‌رده‌م.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، خه‌لیل ئه‌حمه‌د محێدین، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه، به هاوكاریی كۆمه‌ڵێك پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێی گه‌ڕایه‌وه كوردستان و به كه‌سوكاری شاد بووه‌وه، جێی باسه چه‌ند مانگێك پێش ئێسته له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، دوای سۆراغ و گه‌ڕانی زۆر خه‌لیل ئه‌حمه‌د له سوودان دۆزرایه‌وه و له میدیاكانی كوردستان دیداری له‌گه‌ڵ ساز كرا و ئه‌مڕۆش گه‌یه‌نرایه‌وه نێو كه‌سوكار و خانه‌واده‌كه‌ی له كوردستان.
شۆڕشی ئه‌یلوول، به ڕابه‌رایه‌تیی "مسته‌فا بارزانی" له ساڵی 1961 له باشووری كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و ماوه‌ی نزیكی 10 ساڵ ده‌خایه‌نێ، دوای ڕێككه‌وتنێكی پیلانگێڕیی ئێران و عێراق كه به ڕێككه‌وتنی "جه‌زائیر" ناسراوه، له ساڵی 1970 نسكۆی به‌سه‌ردا دێت، هه‌ندێك له پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و شۆڕشه له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌چنه ڕووسیا و هه‌ندێكیش ده‌چنه هه‌نده‌ران و به‌شێكی زۆریشی ده‌گه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.
فۆتۆ: ماكوان عیزه‌ت