سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی عێراقی ڕای گه‌یاند، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌ی مووسڵی كۆن له به‌ری ڕاستی شاره‌كه، به گازی كلۆر هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی.
ئاژانسی هه‌واڵی نیشتمانی عێراق (نی‌نا) ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی بڵاوی كرده‌وه، ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له ناوچه‌ی مووسڵی كۆن له دژی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدڕاڵی، غازی كلۆری كوشنده‌یان به‌كار هێناوه و به‌و هۆیه‌وه نۆ پۆلیس بریندار بوون.
هه‌روه‌ها گوتی، هێزه‌كانی عێراق توانیویانه بنكه و باره‌گاكانی داعش له ڕێگه‌ی تۆپی دوورهاوێژه‌وه بپێكن و به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندان ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان له نزیك مزگه‌وتی نووری كوشتووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه، داعش ده‌یه‌وێت به به‌كارهێنانی غازی كلۆر ڕێگه له به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی هێزه‌كانی عێراق بگرێت.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2016، جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی داعش له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2014 ته‌واوی شاره‌كه‌ی داگیر كرد، هاوكات له 24ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ، توانرا ته‌واوی به‌ری چه‌پی شاره‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، له 19ی شوباتیش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته جه‌نگه‌كه به سه‌ختی به‌رده‌وامی هه‌یه و چه‌ندان گه‌ڕه‌ك كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه.