به‌رپرسانى دابه‌شكردنى خۆراك له كوردستان راى ده‌گه‌یه‌نن، له ساڵى رابردوودا به‌شه خۆراكى ته‌نیا چوار مانگ دابه‌ش كراوه و له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیشه‌وه هیچ بڕه خۆراكێكى مانگانه به هاووڵاتییان نه‌دراوه، ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق "نیازى حكوومه‌تى به‌غدا بۆ بڕینى به‌شه خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان پشتڕاست" ده‌كاته‌وه.
ته‌ها حه‌مه‌كه‌ریم به‌رپرسى هۆبه‌ى برنج له سلێمانى، به"وشه"ى راگه‌یاند، بۆ ساڵى 2016، به‌غدا ته‌نیا برنجى چوار مانگى به‌سه‌ر هاووڵاتییان دابه‌ش كردووه، مانگى كانوونى دووه‌م، شوبات، ئادار و تشرینى یه‌كه‌م ده‌گرێته‌وه و بۆ هه‌شت مانگه‌كه‌ى تر‌ى ساڵه‌كه هیچ به‌شه خۆراكێك نه‌هاتووه.
حه‌مه‌كه‌ریم ده‌ڵێ، "تا ئێسته كه چوار مانگ له ساڵى 2017 ته‌واو ده‌بێت، هیچ به‌شه برنجێك دابه‌ش نه‌كراوه و دیار نییه ئایا برنج دابه‌ش ده‌كرێت یان نا".
وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌شه برنجى چوار مانگ له یه‌ك ساڵدا دابه‌ش كراوه، به‌ڵام ته‌نیا دوو جار برنجى تا ئاستێك باش دابه‌ش كراوه و ئه‌وه‌ى دراوه به هاووڵاتییان، "باش نه‌بووه" و هاووڵاتییان به برنجێكى "بۆگه‌ن" باسى ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیشیان به‌كاریان نه‌هێناوه.
شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى گشتیى دابه‌شكردنى خۆراك له سلێمانى، بۆ "وشه"ى دووپات كرده‌وه، "بۆ ساڵى 2016، ته‌نیا به‌شه ڕۆنى چوار مانگى هاووڵاتییان دابه‌ش كراوه، له‌گه‌ڵ پێنج مانگى شه‌كر، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه فه‌وتاوه و دابه‌ش نه‌كراوه".
له‌و مانگانه‌دا كه حكوومه‌تى عێراق به‌شه خۆراكى هاووڵاتییان نادات، ده‌بێت به پاره قه‌ره‌بوویان بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى قه‌ره‌بووش نادرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌ى تر هاووڵاتییانى كه‌مده‌رامه‌تى تووشى كێشه كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى گشتیى دابه‌شكردنى خۆراك روونى كرده‌وه، "بۆ ساڵى 2017 له ناو ماده خۆراكییه‌كان، ته‌نیا ڕۆنى یه‌ك مانگ دابه‌ش كراوه و ئه‌وانیتر دابه‌ش نه‌كراون، هیچ بڕیارێكیش نییه بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییان له به‌رامبه‌ر فه‌وتانى به‌شه خۆراك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه".
ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "بابه‌تى به‌شه خۆراكى هاووڵاتییان یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى زۆرترین كێشه‌ى له‌سه‌ره و حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاره، ئه‌و مادانه كه‌م بكاته‌وه كه به‌پێى یاسا پێویسته به هاووڵاتییانى بدات".
ئه‌و ده‌ڵێ، "سه‌ره‌ڕاى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ به‌شه خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان، پێدانى به‌شه خۆراك به‌شێوه‌ى مانگانه و له كاتى خۆى نه‌ماوه و چه‌ند مانگ جارێك به‌شه خۆراكێك دابه‌ش ده‌كرێت، ئه‌ویش به ناته‌واوى و به كه‌موكورتییه‌وه".
زیاتر ده‌ڵێ، "به‌شێك له پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ به‌شه خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان خه‌رج نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكى تره ده‌بێته هۆى نه‌مانى به‌شه خۆراك، واته پاره كه ته‌رخان ده‌كرێت بۆ به‌شه خۆراك، به‌ڵام خه‌رج ناكرێت تا ماده‌كانى به‌شه خۆراكه‌كه بێته كڕین، یان ئه‌گه‌ر خۆراكه‌كان كڕابن، ڕه‌ت كراونه‌ته‌وه، چونكه كوالێتییان باش نه‌بووه و كه‌ڵكى خواردنیان نه‌بووه".
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران روونى كرده‌وه، "سه‌ره‌ڕاى ئه‌و هه‌موو كه‌موكورتى و پێنه‌دانى به‌شه خۆراكى هاووڵاتییان له كاتى خۆى، حكوومه‌ت ئاماده‌یش نه‌بووه قه‌ره‌بووى هاووڵاتییان به پاره بكاته‌وه، شێوازى دابه‌شكردنه‌كه‌ش كێشه‌ى بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه، چونكه به‌شێكى زۆر له هاووڵاتییان له‌و دۆخه‌ى ئێسته پشت به به‌شه خۆراك ده‌به‌ستن، ئه‌گه‌ر مانگێك به‌شه خۆراكیان پێ نه‌درێت، رووبه‌ڕووى كێشه‌ى دابینكردنى خۆراك ده‌بنه‌وه".
كاریگه‌ریى دابه‌ش نه‌كردنى به‌شه خۆراكى مانگانه له‌مه‌ڕ هاووڵاتییانى كوردستان زه‌قتره، به‌و هۆیه‌ی له 2014ه‌وه هه‌رێمى كوردستان رووبه‌ڕووى ته‌نگژه‌یه‌كى قورسى ئابوورى بووه‌ته‌وه و فه‌رمانبه‌رانى حكوومه‌تیش مووچه‌ى ته‌واویان پێ نادرێت، جگه‌له‌وه‌ى ده‌یان هه‌زار پڕۆژه و كارگه وه‌ستاون و ده‌رفه‌تى كار كه‌م بووه‌ته‌وه.
به‌كر زیاتر ده‌ڵێ، "به‌غدا نیازیشى نییه به‌شه خۆراكه‌كه ببڕێت و له به‌رامبه‌ردا پاره‌كه بداته هاووڵاتییان تا هاووڵاتى خۆى خۆراك بكڕێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به یه‌كجارى به‌شه خۆراكى مانگانه‌ى هاووڵاتییان ببڕێت و چیتر دابه‌شى نه‌كات".
له سه‌رده‌می شه‌ڕی عێراق-ئێرانه‌وه كه له 22 ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 1980دا ده‌ستی پێ كرد و له 8 ئاب/ئۆگستسی 1988 ڕاوه‌ستا، به‌شه‌بژێویی هاووڵاتییانی عێراق، له ڕێگه‌ی پسووله‌ی بژێوییه‌وه‌یه و هه‌ر خێزانه و به‌پێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی، مانگانه بڕێكی بۆ دابین ده‌كرا، تا ساڵی 1991 له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان دژی ڕێژیمی لێخراوی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌دام حوسێن، له هه‌رێمی كوردستان ئه‌و سیستمه نه‌ما، به‌ڵام به‌پێی بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هاوینی ساڵی 1996دا، سیستمی دابه‌شكردنی بژێوی بۆ هه‌رێمیش گه‌ڕایه‌وه و تا ئێسته به‌رده‌وامه.
سلێمانى - هۆشیار عه‌لى