سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى راى گه‌یاند كه كێشه‌ى خه‌ڵك زۆره و به‌هۆى ململانێى سیاسیشه‌وه نزیكه‌ى سێ مانگ ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 19ى نیسانى 2017، زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، نزیكه‌ى سێ مانگ ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجام نه‌داوه.
زیاتر گوتى، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌نێوان یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاڵوگۆڕى پێ كرا، له‌و كاته‌وه كێشه و ململانێكانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به‌رده‌وامى هه‌بووه، بۆیه ئه‌وه به‌شێك بووه له هۆكاره‌كانى كۆنه‌بوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن.
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى راى گه‌یاند، له سلێمانى كێشه‌ى خه‌ڵك زۆره و پێویسته ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى كۆببێته‌وه، به‌ڵام ململانێى سیاسى ڕێگره له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌كان.
به‌پێى ڕێككه‌وتنى نێوان یه‌كێتى و گۆڕان هه‌ریه‌كه له پارێزگار و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى دوو ساڵ جارێك گۆڕانكارى تێدا كرا، له‌ئێسته‌شدا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له‌پشكى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستانه.