توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له نزیك سه‌رچاوه‌كانی دووكه‌ڵی زۆر و قه‌ره‌باڵغ و پڕ له ئۆتۆمبێل ده‌ژین، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر له خه‌ڵكی شوێنه ئاسایییه‌كان تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌بن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن "ڕۆیته‌رز" بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێله‌كان ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی باش له خوێندا، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن جه‌سته‌وه پێویستییه‌كی گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی خوێن به شێوه‌یه‌كی خێرا و ته‌ندروستانه بۆ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی جه‌سته ڕه‌وانه بكرێ.
هه‌روه‌ها ئاماژه دراوه، پرۆتینی چه‌وری یارمه‌تی مرۆڤ ده‌دا، تا دوور بێ له هه‌موو ئه‌گه‌رێكی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، به‌ڵام دووكه‌ڵ ده‌بێته هۆی وێرانكردنی سوڕی خوێن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی چه‌وری جۆری سێ له خوێندا و زیادبوونی چه‌وری زیانبه‌خش، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات، خوێن ئه‌گه‌ری تووشبوونی به مه‌یین و چالاكی سوڕی خوێن زۆر زیاتر بێ و مرۆڤ تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ببێت.
توێژه‌ران شه‌ش هه‌زار و 654 كه‌سی پێگه‌یشتوویان وه‌رگرت كه به ڕێژه‌ی جیاجیا له نێو شوێنی دووكه‌ڵدا ژیاون، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه كه پرۆتینی چه‌وری و كۆڵیستڕۆڵی سوودبه‌خش له نێو جه‌سته‌ی ئه‌وانه زۆر كه‌م بووه‌ته‌وه كه له ناوچه‌ی زۆر قه‌ره‌باڵغدا ژیاون.
له كۆتای توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه، جگه‌له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، دووكه‌ڵی ئۆتۆمبێل و ناوچه جه‌نجاڵه‌كانی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی سییه‌كان و جه‌ڵته‌ی مێشكیش زیاد ده‌كه‌ن.