تا دێت شه‌ڕی راگەیاندن له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران توندتر ده‌بێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زیری به‌رگریی ئێران له وه‌ڵامی قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕای گه‌یاند، سه‌رده‌می (كابۆی) به‌سه‌ر چووه، ئه‌ویش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ باڵاده‌ستی ئه‌مه‌ریكا.
ئاژانسی فارس نیوز له زاری عه‌مید حوسێن ده‌هقان وه‌زیری به‌رگریی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕای گه‌یاند، پێویسته ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه بزانێت سه‌رده‌می (كابۆی) به‌سه‌ر چووه و ئه‌وه ته‌كفیری و وه‌هابییه‌كانن به‌چه‌كی ئه‌مه‌ریكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی، ئامۆژگاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م مێژووی ململانێ سه‌ربازییه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له ڤێتنام و عێراق و سۆماڵ و ئه‌فغانستان و سووریا و یه‌مه‌ن بخوێنێته‌وه و تاوتوێی ئه‌و هۆكارانه بكات كه وای له ئه‌مه‌ریكا كردووه به‌دوای ده‌رچوون له‌و ته‌نگه‌ژانه بگه‌ڕێت كه خۆی تێ خستووه، ئه‌وكاته له بنچینه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه تێده‌گات كه ئێسته ئاراسته‌یان ده‌كات.
جێی ئاماژه‌یه جێمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، له لێدوانێكیدا ئێرانی به هۆكاری سه‌ره‌كیی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تۆمه‌تبار كرد و گوتی، له هه‌ر شوێنێك كێشه‌یه‌ك هه‌بێت، ئه‌وا ده‌ستی ئێرانی له پشته.