بنكه‌ى پۆلیسى شاره‌دێى داره‌توو گرتنى دوو كه‌سى راگه‌یاند كه پێشتر به‌هۆى چه‌ك و فێڵكردن، پاره و كه‌لوپه‌لیان له شۆفێرى تاكسی سه‌ندووه. نه‌قیبى پۆلیسى بنكه‌ى پۆلیسیش ده‌ڵێت، ئه‌و تۆمه‌تبارانه دانیان به 10 تاوانى له‌و جۆره‌دا ناوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى نیسانى 2017، نه‌قیبی پۆلیس فه‌رمان عه‌بدوڵا محه‌مه‌د، به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌دێى داره‌توو له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاند، له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا چه‌ند كه‌سێك سكاڵایان تۆمار كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دوو گه‌نج كاتێك له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلی تاكسی سه‌رده‌كه‌وتن، دواتر به زه‌بری ده‌مانچه و هه‌ڕه‌شه‌كردن له شوفێره‌كه گشت كه‌لوپه‌ل و پاره‌كانیان لێ ده‌ستاندن.
زیاتر گوتى، ئێسته ئه‌و دوو گه‌نجه گیراون و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆیان كراوه‌ته‌وه.
به‌رپرسی بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌دێى داره‌توو راى گه‌یاند، تۆمه‌تباران (ر.م.ع)، (م.خ.م،) دوای گرتنیان دانیان نا به‌تاوانه‌كه‌یاندا و ۱۰ و تاوانی تر‌ى له‌م جۆره‌یان ئه‌نجام داوه له نێو شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری.
له كۆتادا نه‌قیبی پۆلیس فه‌رمان عه‌بدوڵا داوای كردووه له دانیشتووانی شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، هه‌ركه‌سێك تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بووه، سه‌ردانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی داره‌توو بكات بۆ ئه‌وه‌ی رێكاره یاسایییه‌كان ته‌واو بكرێت.