كۆبوونه‌وه‌ى نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جارێكى تر له‌سه‌ر پرسى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه و هه‌فته‌ى داهاتووش كۆبوونه‌وه‌ى نێوان یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى نیسانى 2017 رزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان به"وشه"ى راگه‌یاند، جارى له واده‌كه‌ى دڵنیانین، به‌ڵام هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان یه‌كێتى و گۆڕان به‌رێوه ده‌چێت و كۆبوونه‌وه‌ی نێوان حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
زیاتر گوتى، بێگومان كۆبوونه‌وه‌كه پێوه‌ندى به‌گفتوگۆكردن هه‌یه له‌سه‌ر پێوه‌ندى هه‌ردوولا و ئه‌و بابه‌تانه‌ى ئێسته له هه‌رێمى كوردستان قسه‌ى له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى ئاماده نه‌بوو زانیارى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" جیا له باسكردن له پرسى ریفراندۆم، باسى ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانیش ده‌كرێت.
ڕۆژى 11ى نیسانى 2017 كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان به‌رێوه چوو له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى دووپاتى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه باس له‌وه كرا پێویسته له‌و قۆناغه‌دا كار بكرێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى نێوان پارتى و گۆڕان.
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان ئێسته لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شیان هه‌یه بۆ كاركردن له‌سه‌ر پرسى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له هه‌رێمى كوردستان و سه‌ردانى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستانیان كردووه، جگه له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه خۆیان پێشوازیان له‌و شانده هاوبه‌شه نه‌كرد، دوێنى له ڕاگه‌یه‌نراوى كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتمانیی كوردستان جارێكى تر دووپاتى هه‌وڵه‌كانى ئه‌و حزبه بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم كرایه‌وه.