دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڕیاری دا كه بانگهێشتنی باڵوێزی توركیا له به‌غدا بكات بۆ راده‌ستكردنی نووسراوی ناڕه‌زایی، هاوكات گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌ردۆغان و به ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر سه‌روه‌ری عێراق داده‌نێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی دوێنێ چوارشه‌م هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی عێراقی به رێكخراوێكی تیرۆریستی له‌قه‌ڵه‌م دا و ئێرانیشی به ده‌ستوه‌ردان له چوار وڵاتی ناوچه‌كه تۆمه‌تبار كرد به مه‌به‌ستی دروستكردنی هێزێكی فارسی له ناوچه‌كه‌دا.
ئه‌حمه‌د جه‌مال گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند كه بڕیاریان داوه كه بانگهێشتنی باڵوێزی توركیا له به‌غدا بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی نووسراوی ناڕه‌زایی حكوومه‌تی عێراقی راده‌ست بكه‌ن له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
لای خۆیه‌وه كه‌ریم نووری گوته‌بێژ به‌ناوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی رای گه‌یاند كه سه‌رۆكی توركیا تووشی په‌شۆكاوییه‌كی روون بووه له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌كانی و ئه‌و لێدوانانه‌شی ئاماژه‌ن بۆ بوونی مه‌ترسی لای توركیا له نووچخواردنی له رابه‌رایه‌تیكردنی دنیای عه‌ره‌بیدا.
زیاتر گوتی، بوونی حه‌شدی شه‌عبی پارێزه‌ره بۆ یه‌كپارچه‌یی خامی عێراق و ئه‌وان هۆكارێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی داعش به ئامانجه‌كانی له عێراق نه‌گات، ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی بیری ئیخوانی و عوسمانی خۆی كۆنترۆڵی وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی كه‌نداو و عێراق و میسر بكات.
له‌و كاته‌ی ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی فه‌رمانده له حه‌شدی شه‌عبی رای گه‌یاند كه قسه‌كانی ئه‌ردۆغان ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ناوه‌خۆیی پێشێلكردنێكی ئاشكرای سه‌روه‌ری عێراقه و وه‌ك حه‌شدی شه‌عبی ره‌تی ده‌كه‌ینه‌وه.
دوێنێ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا به كه‌ناڵی "جه‌زیره"ی قه‌ته‌ری راگه‌یاند كه ئێران سیاسه‌تی فره‌وانخوازی فارسی پێڕه‌و ده‌كات له ناوچه‌كه كه ئازارمان ده‌دات وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه، بۆ نموونه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كێن و كێ پاڵپشتیان ده‌كات؟، په‌رله‌مانی عێراق پاڵپشتی له حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وان رێكخراوێكی تیرۆریستین و پێویستیشه بزانرێت كه كێ له‌پشته‌وه‌یانه.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر فه‌توایه‌كی عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی شیعه‌ی عێراق له 2014 له دوای هێرشه‌كانی داعش دامه‌زرا، دواتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه یاسای بۆ ده‌رچوو و خرایه سه‌ر فه‌رمانده‌یی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق.