مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و زیگمار گابرێل وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانیا كۆبوونه‌وه و بارزانی له پرێس كۆنفرانسه‌كه‌دا سوپاسی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد، كه له‌كاتی ته‌نگانه‌دا یارمه‌تی هه‌رێمی كوردستانی داوه و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاش باسی له‌وه كرد كه یارمه‌تییه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیا راسته بۆ پێشمه‌رگه بووه، به‌ڵام بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌ڵمانیاش بووه.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌فسه‌رانی ئه‌ڵمانیای كرد كه به راهێنانه‌كانیان سوودیان به پێشمه‌رگه گه‌یاندووه، هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی، داعش ته‌نیا هه‌ڕه‌شه نه‌بووه بۆ سه‌ر كوردستان، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه بووه بۆ سه‌ر ئه‌ڵمانیا و ئه‌ورووپاش و هه‌وڵه‌كانی پێشمه‌رگه جێگه‌ی پیزانینه.
ئه‌و سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆم و داهاتووی عێراق گوتی، پرسه‌كه پێوه‌ندیداره به عێراق و هه‌رێمی كوردستان و خۆیان ده‌توانن بڕیار بده‌ن و ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌ڵمانیا گرنگه سه‌قامگیری و ئاشتییه و هه‌نگاوه‌كان دوور بن له توندوتیژی.
دوێنێ زیگمار گابرێل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له به‌غداوه گه‌یشته هه‌ولێری پایه‌ته‌خت دوای ئه‌وه‌ی له به‌غدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆ بووه وه و باسی پاڵپشتیكردنی عێراقی له جه‌نگ له‌دژی داعش كرد.
فۆتۆ / بۆره شاملۆ