عەبادی لە رێگەی نوێنەری تایبەتەوە هەڕەشە لە کەرکووک دەکات

:: AM:11:48:21/04/2017 ‌


سەرچاوەیەكی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك ئاشکرای دەکات، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی راگرتنی بودجەی كارپێكراوی پارێزگاكەی دەركردووە وەك هەنگاوی یەكەمی فشارەكانی بۆ داگرتنی ئاڵای کوردستان و نوێنەری رەوانەی ئەو پارێزگایە کردوە بۆ ئەوەی پێیان رابگەیەنێت بودجەی مانگی نیسانیش رەوانە ناکات.

ئەمڕۆ هەینی 21ی نیسان/ئەپریل ماڵپەڕی الفرات الاخبار لە زاری سەرچاوەیەکی بەرپرس لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رای گەیاندوە، لەچەند رۆژی رابردودا حەیدەر عەبادی بەنهێنی نوێنەرێكی خۆی ناردۆتە پارێزگای كەركووك تاكو لەوبارەیەوە ئاگاداریان بكاتەوە كە بودجەكەی راگرتوە وەك هەنگاوی یەكەم و هەڕەشەشی كردوە كە موچەی مانگی نیسان "چوار"یش خەرج ناكات ئەگەر بێتو ئاڵای كوردستان لەسەر هەموو فەرمانگەكان دانەگرن.

ئەحمەد عەسكەری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك لەبارەی ئەو هەوڵەی عەبادییەوە بە میدیاکانی راگەیاندوە، ئاگاداری هەواڵێكی لەوشێوەیە نین، هیچ كەسێكیش نەهاتوە وەك نوێنەری عەبادی، دوێنێ نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك وەڵامیدایەوە ئیتر عەبادی با بچێت لە دادگای فیدرالی سكاڵا تۆمار بكات.



وشە - هیدایه‌ت جان