دادگای فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا سزای 27 ساڵ به‌ندكردنی به‌سه‌ر كوڕی په‌رله‌مانتارێكی ڕووسیا سه‌پاند، به‌هۆی تێوه‌گلانی له هێرشی ئه‌لیكترۆنی و هاككردن بۆ سه‌ر كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان و دامه‌زراوه دارایییه‌كان، كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی 169 ملیۆن دۆلار زیان به‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه بكه‌وێت.
ده‌سته‌ی لێكۆڵه‌ران و داواكارانی شاری سیاتڵی ئه‌مه‌ریكا، ساڵی ڕابردوو ته‌واوی به‌ڵگه‌كانی 38 تۆمه‌تیان له‌سه‌ر "ڕۆمان سیلیزنیڤ" یه‌كلا كرده‌وه و مه‌ترسیدارترین كاریش ئه‌و كوڕه ئه‌نجامی دابێ، دزینی ژماره‌ی كارتی دڵنیایی و فرۆشتنه‌وه‌یه‌تی له نێو بازاڕه ئۆنلاینه‌كانی ئینته‌رنێت.
"ڕۆمان" كوڕی فالێری سیلیزنیڤی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ڕووسیا، له ساڵی 2014ه‌وه ئه‌مه‌ریكا ئه‌و كوڕه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌یان له دوورگه‌ی ماڵدیڤی نێو ده‌ریای عه‌ره‌بی خوارووی هیندستان گرت، ڕووسیا ئه‌مه‌ی به ڕفاندن ناو برد.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، سیلیزنیڤی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، بردراوه بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ، له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ی خزمه‌تگوزاری نهێنییه‌وه.
هاوكات نوێنه‌ری داواكاری گشتیی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، سیلیزنیڤ ژماره‌ی كارتی دڵنیایی زیاتر له 500 كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی له ماوه‌ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2009 تا تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2013 دزیوه و زانیارییه‌كان و داتاكانی فرۆشتووه‌ته‌وه له ڤرجینیا و ڕووسیا و ئۆكرانیا، ئه‌وه‌ی له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتره داتاكان به‌و ماڵپه‌ڕانه فرۆشراونه‌ته‌وه كه به‌رده‌وام كرده‌ی تاوانكاری له بواری ئینته‌رنێت ئه‌نجام ده‌ده‌ن.