له‌گه‌ڵ زۆربوونی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم له كوردستانی عێراق بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین، ڕۆڵی ئێران به گشتی و به‌تایبه‌تی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، دێته‌وه به‌رباس كه ڕۆڵی ئه‌وانیش بچووككردنه‌وه‌ی ماف و خواسته‌كانی كورده بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی.
له ڕۆژی 10 نیسان/ئه‌پریل، قاسم سوله‌یمانی سه‌ردانی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆ بووه‌وه و زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه سوله‌یمانی داوای له به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی كردووه دوور بكه‌ونه‌وه له پرسی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم.
قاسم سوله‌یمانی به‌رپرسی دۆسیه‌ی عێراق له سوپای پاسداران، پێوه‌ندییه‌كی به‌رفره‌وانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان و زۆربه‌ی حزبه سیاسییه‌كانی عێراق هه‌یه و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتیش بۆ ساڵانی نه‌وه‌تی سه‌ده‌ی ڕابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هێزه كوردییه‌كان به چڕی كه‌وتوونه‌ته خۆ و ده‌یانه‌وێ ئه‌مساڵ ڕیفراندۆم ئه‌نجام بده‌ن و سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش ڕۆژی دووی نیسان/ئه‌پریل كۆ بوونه‌وه و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ دیاریكردنی رێوشوێنی ڕیفراندۆم و كاته‌كه‌ی.
ئێران به‌رهه‌ڵستی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كات و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی عێراق هێڵی سووره لای ئه‌و. له‌باره‌ی به‌رهه‌ڵستی پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمیش له هه‌رێمی كوردستان، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له 11 نیسان/ئه‌پریل ڕاگه‌یاند، ئێمه پێویستمان به ڕه‌زامه‌ندی كه‌س نییه بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم.
به‌ڵام ناكرێ كورده‌كان ڕه‌چاوی پێگه و كاریگه‌ری وڵاتانی دراوسێ بكه‌ن كه به‌رهه‌ڵستكاری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان، ئێران به تایبه‌تی پێگه‌یه‌كی زۆر فره‌وان و به‌هێزی له عێراق و له‌سه‌ر یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه، هاوكات ئامرازی فشاری یه‌كجار زۆری له‌به‌رده‌سته بۆ كاریگه‌ری خستنه سه‌ر هه‌نگاوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بژارده‌ی ئابووری له نێوان سنووری ئێران و هه‌رێمی كوردستان و ده‌روازه سنوورییه‌كانی سنووری یه‌كێتی و گۆڕان زۆر به‌هێز و كاریگه‌رن، ئه‌مه ناكۆكییه‌كان به ته‌واوی قووڵ ده‌كاته‌وه، له كاتێكدا تا ئێسته‌ش ناكۆكییه‌كان له نێوان حزبه كوردییه‌كان كۆتای نه‌هاتووه. بۆیه ئێران ده‌توانێ به‌شێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی ئابوورییه‌وه به ته‌واوی كێشه‌ی لێ دروست بكات.
له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی ناوخۆی كوردیش و كاریگه‌ری پێگه‌ی ئێران له‌سه‌ر ئه‌مه، یوست هیلته‌رمان به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقای گرووپی ته‌نگژه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی، به "ئه‌لمۆنیتۆر"ی ڕاگه‌یاند، ستراتیجیی ئێران له عێراق، بریتییه له سیاسه‌تی دوورخستنه‌وه و جیاكاری له یه‌كتر، ئێسته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به ته‌واوی دابه‌ش بووه، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی زۆر باش بۆ ئێران ده‌ڕه‌خسێنێ تا سوود له‌و ناكۆكییانه وه‌ربگرێت.
هه‌روه‌ها گوتی، ئێران ئه‌و ده‌رفه‌ته به ته‌واوی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌گه‌ر حزبه‌كان ناكۆكییه‌كان وه‌لا بنێن و له پرسی ئابووریش له‌گه‌ڵ توركیا هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن، چونكه ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن سوود له سنووره‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا وه‌ربگرن، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئێران و توركیا هه‌ماهه‌نگی له نێوانیان نه‌بێ تا به‌یه‌كه‌وه به‌رهه‌ڵستی كورده‌كان بكه‌ن له ڕیفراندۆم.
هاوكات قاسم سوله‌یمانی له رووی ته‌ناهییه‌وه‌ش پێگه‌یه‌كی گرنگی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق دروست كردووه، هێزه‌كه‌ی به سوپایه‌كی زۆر كاریگه‌ری ناوچه‌كه داده‌نرێن، هاوكات ئێران ئاماده‌بوونێكی ته‌ناهیی زۆر به‌رفره‌وانی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌شێك له حزبه كوردییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئێران له خاكی كوردستانی عێڕاق ده‌ژین، جار جار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ئێران، ئه‌مه تارانی هان داوه تا بۆ به‌رگرتن له‌و كارانه، ئاماده‌یی ته‌ناهیی زۆریشی له كوردستان هه‌بێ.
دیڤد پۆلۆك له په‌یمانگه‌ی واشنتن ده‌ڵێ، به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان پێی ڕاگه‌یاندین كه له شاری سلێمانی، سیخوڕه‌كانی ئێران زیاتر له 700 ماڵی ئارام و بێ كێشه‌یان هه‌یه. له كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری ڕابردووش ئێران ته‌قینه‌وه‌یه‌كی له بنكه‌ی هێزێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌نجام دا، له شارۆكه‌ی كۆیه‌ی كوردستانی عێراق، به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كه‌س شه‌هیدبوون.
هاوكات قاسم سوله‌یمانی ده‌توانێ بواری دیپلۆماسی و ئابووری و ته‌ناهی تاقی بكاته‌وه بۆ ڕێگری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كامه‌ران مه‌تین مامۆستا له زانكۆی ساسكسی به‌ریتانیا و پسپۆڕ له كاروباری كورد به "ئه‌لمۆنیتۆر"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدرێ، سه‌ركردایه‌تیی كورد به ڕژدی هه‌نگاو بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌نێن، به‌و هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره قاسم سوله‌یمانی بكه‌وێته جووڵه و ڕه‌نگه گرووپه كورده توندڕه‌وه‌كان دژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌كار بهێنێته‌وه، وه‌ك چۆن له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ش ئه‌نسارولئیسلامی دروست كرد تا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناچار بكات سازش له‌سه‌ر به‌شێك له سیاسه‌ته‌كانی بكات.
قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی سوپای پاسدارانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانه، له 11 ئادار/مارسی 1955 له ناوچه‌ی كرمان له دایك بووه، له ساڵی 1988 وه‌ك فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس دوای ئه‌حمه‌د وه‌حیدی ده‌ستبه‌كار بووه و له 2011 پله سه‌ربازییه‌كه‌ی له لیوا بۆ فه‌ریق له‌لایه‌ن ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران عه‌لی خامنه‌یی به‌رز كراوه‌ته‌وه. پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پشتیوانی سه‌ره‌كیی تیرۆر هه‌ژمار كراوه و دواتریش له‌لایه‌ن گۆڤاری تایمی ئه‌مه‌ریكییه‌وه وه‌ك مه‌ترسیدارترین پیاوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوزه‌د كرا، كه ده‌ستی هه‌یه له تێكدان و نانه‌وه‌ی ئاژاوه له ته‌واوی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رچاوه/ ئه‌لمۆنیتۆر