وه‌زاره‌تی پلان دانانی عێراق ئاشكرای كرد، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار منداڵ له‌و كه‌مپانه‌ی ئاواره‌كان تێیدا نیشته‌جێن، له دایك بوون.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌مڕۆ شه‌موو له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕای گه‌یاندووه، له ته‌واوی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له عێراق، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا ئێسته، شه‌ش هه‌زار و 511 حاڵه‌تی له‌دایكبوون تۆمار كراوه و كه‌مپی ئاواره‌كانی ئه‌نباریش له پێشه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ن كه زیاتر له دوو هه‌زار حاڵه‌ت و پارێزگای كه‌ركووكیش به‌دوای ئه‌ودا زیاتر له هه‌زار حاڵه‌تی له‌دایكبوونی تێدا تۆمار كراوه.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ته‌واوی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له عێراق، ژماره‌یان ۹۰ كه‌مپه و زۆرترینیان كه‌وتوونه‌ته پارێزگای به‌غدا كه ژماره‌یان 18 كه‌مپه.
هاوكات زۆرترین ژماره‌ی ئاواره‌یش له كه‌مپێكی پارێزگای ئه‌نباره كه ژماره‌ی ئاواره‌كان تیایدا 86 هه‌زار و 580 كه‌سه.
له كۆتای به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له نێو ئه‌و 90 كه‌مپه‌دا، ۷۲ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ تا ئێسته حاڵه‌تی مردنی ئاواره‌كانیان تێدا تۆمار كراوه.
به‌هۆی جه‌نگی داعش و جه‌نگی مه‌زه‌ویی نێوان شیعه و سوننه‌وه، ڕێژه‌ی ئاواره‌بوونی هاووڵاتییان له عێراق زیادی كرد، به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، له سه‌ره‌تای ساڵی 2014وه تا ئێسته زیاتر له چوار ملیۆن كه‌س ئاواره بوون.