به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌رانی وڵاتی فڕه‌نسا له ناوخۆی وڵات و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرانه‌وه، تا خه‌ڵكی وڵات كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆكی نوێی وڵات هه‌ڵبژێرن و 11 سیاسه‌تكاریش كاندیدن و كێبه‌ركێی له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی كلیلی كۆشكی ئه‌لیزێ ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌مڕۆی فڕه‌نسا له ڕێوشوێنێكی توندی ته‌ناهی ئه‌نجام ده‌درێ و 47 ملیۆن ده‌نگده‌ر به‌شداری ده‌كه‌ن و له‌و ژماره‌یه دوو ملیۆن ده‌نگده‌ریان له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ن و به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكی ئێسته‌ی فڕه‌نسا فرانسوا هۆلاند ئاشكرای كرد، هه‌موو ڕێوشوێنه پێویسته‌كان گیراونه‌ته به‌ر بۆ گره‌نتی هه‌ڵبژاردنه‌كه و ئارامی دۆخی ئاسایش، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا 50 هه‌زار پۆلیس و حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی سوپای فڕه‌نسا له شاره جیا جیاكان بڵاوه‌یان پێ كراوه، تا له هه‌ر ئه‌گه‌رێكی نه‌خوازراودا ده‌سبه‌جێ بێنه ده‌نگ و گرژی و توندوتیژی نه‌هێڵن.
بۆ هه‌ڵبژاردنی 11ه‌م سه‌ركۆماری پێنجه‌می فڕه‌نسا، 11 كاندید له خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن به‌شداریان كردووه و كێبه‌ركێی و ململانێكان له نێوان كاندیدان زۆر توندن و بڕیاره سه‌عات حه‌وتی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واو بوونی كاتی ده‌نگدان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیسته‌می ده‌نگدانه‌كه ئه‌لیكترۆنییه، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه بڵاو ده‌كرێته‌وه.