وه‌زاره‌تی به‌رگری كوژرانی 21 ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعشی له هێرشێكی ئاسمانی هاوپه‌یمانان له ڕۆژئاوای ئه‌نبار ڕاگه‌یاند.
فه‌رمانده‌یی پرۆسه‌كانی (جه‌زیره و بادیه)ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕای گه‌یاند، فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان شه‌وی ڕابردوو هێرشێكی ئاسمانییان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گایه‌كی داعش له شارۆكه‌ی (ڕاوه)ی سه‌ر به‌پارێزگاری ئه‌نبار و به‌و هۆیه‌شه‌وه 21 ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یان كوشتووه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئێسته چوار هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراقدا بڵاو بوونه‌ته‌وه كه زۆرینه‌یان له پارێزگای ئه‌نبارن، ئه‌ركیان ڕاهێنانی سوپای عێراق و پێشكه‌شكردنی ڕاوێژه به‌و سوپایه له شه‌ڕی دژ به داعش و به‌شداریكردنیانه له ئازادكردنی شارۆكه‌كانی عانه و ڕاوه و قائیم، كه ڕێكخراوی داعش له ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون و تا ئێسته ئازاد نه‌كراونه‌ته‌وه.