ئه‌كته‌ری ئه‌مه‌ریكی ئیرین مۆران كه به رۆڵگێڕانی كۆمێدی له زنجیره درامای (رۆژانی خۆش) ناوبانگی هه‌یه، كۆچی دوایی كرد.
له ساڵانی حه‌فتادا، زنجیره‌یه‌كی كۆمێدی به ناوی (رۆژانی خۆش) به‌رهه‌م هات، تێیدا ئیرین رۆڵی گه‌وره‌ی تێدا بینی و له‌و كاته‌وه به‌ناوبانگ بوو.
پۆلیس رای گه‌یاندووه، كه گه‌یشتوونه‌ته سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی، به‌ڵام هێشتا هۆی مردنه‌كه‌ی نه‌زانراوه.
مۆران رۆڵی پاڵه‌وانیشی له زنجیره‌ی (جۆنی كاشی خۆش ده‌وێت)ـدا گێرا كه له سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی بووریدا به‌رهه‌م هات. تێیدا ڕۆڵی جۆنی كانینگهامی بینی كه خوشكی بچووكی ریچی بوو، ئه‌ویش كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كیی زنجیره‌كه بوو، ریچیش له‌لایه‌ن دۆن هاوارده‌وه رۆڵه‌كه‌ی ده‌گێڕدرا، ئه‌مه‌یش یه‌كه‌م كه‌س بوو پۆستی له باره‌ی كۆچی دوایی مۆرانه‌وه كرد.
مۆران، ئه‌و كاته‌ی رۆڵی له فیلمی "رۆژانی خۆش"دا بینی، ته‌مه‌نی 13 ساڵان بوو.