شانده‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در كه به‌سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌حمه‌د سه‌در له هه‌رێمى كوردستان به‌یانى ئه‌مڕۆ سه‌ردانى كه‌مپى ئاواره‌كانى كرد، ئێسته‌ش له باره‌گاى یه‌كگرتووه و پرسى دیاریكردنى كارمه‌ندانى كۆمیسیۆن و عێراقى دواى داعش به‌رنامه‌ى كاریانه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئه‌حمه‌د سه‌در سه‌رۆكى شاندى موقته‌دا سه‌در به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌رنامه‌ى كارى شانده‌كه‌مان بریتییه له سه‌ردانكردنى سه‌رجه‌م ئه‌و حزبانه‌ى كه نوێنه‌رایه‌تى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن له به‌غدا.
سه‌در گوتى، ئه‌مڕۆ به‌یانى سه‌ردانى كه‌مپى ئاواره‌كانمان كرد كارمه‌ندانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی له كه‌مپی حه‌سه‌ن شام پێشوازییان له ئێمه كرد به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئاواره‌كان.
نوێنه‌رى موقته‌دا سه‌در گوتى، ئه‌مڕۆ سه‌ردانى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین و به‌رنامه‌ى موقته‌دا سه‌در پێشكه‌شى یه‌كگرتوو ده‌كه‌ین كه بریتییه له شێوازى دیاریكردنى كارمه‌ندانى كۆمیسیۆن و عێراقى دواى داعش چۆن ده‌بێت كه دوو به‌رنامه‌ى موقته‌دا سه‌دره بۆ برا كورده‌كانى ناردووه.
دوێنێ شاندێكى موقته‌دا سه‌در به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د سه‌در سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كۆ بوونه‌وه و به‌رنامه‌ى كارى موقته‌دا سه‌دریان پێشكه‌شى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد له‌باره‌ى عێراقى دواى داعش و بڕیاریشه سه‌ردانى حزبه‌كانى تریش بكه‌ن.