له ساڵڕۆژی مردنی حه‌وته‌م ئیمامی شیعه‌كاندا كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی یاده‌كه كراوه‌ته‌وه، گرفتی هاتوچۆیان بۆ سنووره‌كه دروست كردووه.
كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی مه‌رزی "زرباتیه" و "سۆمار"ی سنووری پارێزگای "كوت" و شاره‌دێی "مه‌نده‌لی"، ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له رێگه‌وبانه‌كانی نزیك مه‌رزه‌كان، ئاسته‌نگیان بۆ كاری بازرگانی و هاتوچۆی گه‌شتیارانی تایبه‌ت به ناوچه گه‌شتیارییه‌كان دروست كردووه و ته‌نیا ئاسانكاری به‌و شیعانه‌ی وڵاتی ئێران داوه بۆ مه‌به‌ستی رێوڕه‌سمی ئیمام مووسای كازم بێنه عێراقه‌وه.
كه‌ریم حه‌سه‌ن، یه‌كێك له‌و شۆفێرانه كه خه‌ڵكی سنووری خانه‌قینه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ساڵانی پێشتریش ئاسانكاری ده‌كرا بۆ هاتنی شیعه‌كانی ئێران، به‌ڵام ئه‌مساڵ به هۆكاری ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شد له‌و مه‌رزه‌ن، وا ره‌فتار ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ هاتنی گه‌شتیار و كاری بازرگانی حه‌رام بێ.
ئیمام مووسا بن جه‌عفه‌ری كازم حه‌وته‌م ئیمامی شیعه‌كانه له‌و 12 ئیمامه‌ی كه له‌لایه‌ن شیعه‌كان پیرۆز كراوه، هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه ئه‌مڕۆ كه به گوته‌ی شیعه‌كان ساڵڕۆژی مردنیه‌تی، له شارۆكه‌كانی خانه‌قین و دووزخورماتوو پشووی فه‌رمی هاته راگه‌یاندن.
گۆڕی ئه‌و ئیمامه‌ی شیعه كه به‌لای پێڕه‌وانی ئه‌و مه‌زه‌وه‌وه گرنگه، له به‌غدای پایته‌ختی عێراقه و ساڵانه سه‌ردانی ده‌كرێ.
"جاسم مه‌نده‌لاوی" یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی حه‌شد له سنووری زرباتیه به "وشه"ی گوت، هیچ گرفتێك بۆ گه‌شتیاران دروست نه‌كراوه و هاتوچۆش بۆ هه‌مووی سانا بووه.
باسی له‌وه‌ش كرد، زیاره‌تكاران له رێگه‌ی كووته‌وه دووباره دێنه‌وه بۆ مه‌رزه‌كانی سنووری زرباتیه و سۆمار به‌هۆی دۆخی ته‌ناهییه‌وه.
روونی كرده‌وه، گرتنی رێوشوێنی ته‌ناهی له رێگه‌وبانه‌كان یه‌ك رۆژه و ته‌نیا ئه‌مڕۆیه.
پێوه‌ست به‌و پرسه‌ش، عه‌مید شێركۆ ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی مونزریه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ماوه‌ی دوو ساڵه زیاتر زیاره‌تكاران له سنووری زرباتیه و مه‌ندلی و كووته‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن، نه‌ك لای ئه‌وان.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرینی