راگرایه‌تیی كۆلێژی پۆلیس/ سلێمانی، راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا روونی ده‌كاته‌وه، ئێسته له كۆلێژه‌كه‌دا هیچ جۆره خولێكی راهێنان و پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ران نه‌كراوه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، رۆژانه چه‌ندان هاووڵاتی سه‌ردانی كۆلێژی پۆلیس ده‌كه‌ن و به ته‌له‌فۆن پرسیاریان لێ ده‌كه‌ن له‌باره‌ی كردنه‌وه و هه‌بوونی خولی له‌و شێوه‌یه له كۆلێژه‌كه‌دا، به‌ڵام ئه‌وان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه له ئێسته‌دا هیچ خولێك هه‌بێت.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له داهاتوودا هه‌ر خولێك له‌و كۆلێژه‌دا بكرێته‌وه، به فه‌رمی راده‌گه‌یه‌نرێت و له لاپه‌ڕه و پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی كۆلێژه‌كه‌دا بڵاو ده‌كرێته‌وه.
كۆلێژی پۆلیس/ سلێمانی، دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به راهێنان و پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌رانه بۆ هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، به پێی پرۆگرامی تایبه‌تی مه‌شق و خوێندن و سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمه.