ژماره‌یه‌ك شۆفێری تاكسی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا و رێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ڵه‌بجه-سلێمانیان داخست و داوا ده‌كه‌ن رێگه‌یان پێ بدرێت له ده‌ره‌وه‌ی شاریش كار بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 23ی نیسان/ئه‌پریل، هاشم محه‌مه‌د شۆفێری تا‌كسیی هه‌ڵه‌بجه له لێدوانێكدا بۆ "وشه" ده‌ڵێ، بڕیار دراوه تاكسییه‌كانی ناوشار ته‌نیا له‌ناو سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كار بكه‌ن و ئێمه‌یش ناڕه‌زاییمان ده‌ربڕی و داوامان له سه‌ندیكای شۆفێران و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگا و هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه كرد بڕیاره‌كه‌یان بكشێننه‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێكمان ده‌ست نه‌كه‌وت و ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه‌یش هه‌ڵنه‌وه‌شێنرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ڵوێستی توندترمان ده‌بێت.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ڵه‌بجه پارێزگایه‌كی بچووكه و ژماره‌یه‌كی زۆری تاكسی لێیه و ئه‌گه‌ر بۆمان نه‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی شار كار بكه‌ین، هیچ داهاتێكی وامان ده‌ست ناكه‌وێت بۆ بژێوی رۆژانه‌مان، زیاتر له 200 تاكسی له سنووری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ن و رۆژانه ده‌چنه سلێمانی بۆ كاركردن، دیار نییه چۆن توانراوه ئه‌م بڕیاره ده‌ربكرێت و ره‌چاوی ئه‌و كه‌سانه نه‌كرێت .
فازڵ حه‌مه‌ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ "وشه" رای گه‌یاند، به‌رده‌وامین له گفتوگۆ و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆفێرانه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامێك.
هه‌ڵه‌بجه/سه‌لام هانه‌دنی