سه‌ركردایه‌تی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ئاشكرای ده‌كات كه له باكوری شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل له پارێزگای مووسڵ په‌لامارێكی داعشیان تێك شكاندوه و چوار خۆكوژی ئه‌و رێكخراوه تیرۆرستیه‌یان كوشتووه.
فه‌ریق ڕائید شاكر جه‌وده‌ت فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدراڵ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه رای گه‌یاند كه هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی (ئه‌لعه‌ریج)ی باكوری شاره‌دێی حه‌مام عه‌لیل هێرشێكی داعشیان تێك شكاندووه و چوار خۆكوژیان كوشتووه.
جه‌وده‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئێسته هێزه‌كانیان به‌دوای ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی تری داعشن كه هه‌ڵاتوون.
له 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستی پێ كرد، ئه‌ویش پاش ئه‌وه‌ی داعش له حوزه‌یرانی ۲۰۱٤ ته‌واوی شاره‌كه‌ی داگیر كرد، هاوكات له 24ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ توانرا ته‌واوی به‌ری چه‌پی شاره‌كه له داعش پاك بكرێته‌وه، له 19ی شوباتیش جه‌نگی ئازادكردنه‌وه‌ی به‌ری راستی شاره‌كه ده‌ستی پێ كردووه و تا ئێسته جه‌نگه‌كه به سه‌ختی به‌رده‌وامی هه‌یه و چه‌ندان گه‌ڕه‌ك كۆنترۆڵ كراونه‌ته‌وه، هاوكات ناوه‌ندی مووسڵی كۆن و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كه‌م به‌ده‌ستی داعشه‌وه ماون.