گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى رای ده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه كتێبه‌كه‌ی باس له حه‌رامكردنی شوفێری ئافره‌تان ده‌كات له‌لایه‌ن كێوه ژماره‌ی سپاردنی پێدراوه و له كوێ چاپكراوه و چۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه، وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری لیژنه‌یه‌كمان پێك هێناوه كه كاری سه‌ره‌كی لیژنه‌كه به‌دواداچوون ده‌بێت له‌سه‌ركتێبه‌كه.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى كتێبێك له هه‌رێمى كوردستان كه باسه له حه‌رامیى شوفێرى بۆ ئافره‌تان ده‌كات ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى لێ ده‌كه‌وێته‌وه و وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ده‌ڵێت به‌زووترین كات كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زاره‌ت ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئاینى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌و كتێبه‌ى باس له بڵاو بوونه‌وه‌ى ده‌كه‌ن به زووترین كات لیژنه‌ى هاوبه‌شى نێوان ئه‌وقاف و ڕ‌ۆشنبیرى كۆده‌بنه‌وه و به‌رز ده‌كرێته‌وه بۆ وه‌زیر.
گوته‌بێژى ئه‌وقاف گوتى، پێدانى مۆڵه‌ت تایبه‌ته به وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى، به‌ڵام بڕواناكه‌م ئه‌و كتێبه مۆڵه‌تى بۆ وه‌رگیرابێت، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونى ئێمه به‌رده‌وامى ده‌بێت ده‌رئه‌نجامى به‌دواداچوونه ده‌خه‌ینه ڕوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى به "وشه" دراوه ئه‌و كتێبه له‌ناوه‌نده‌كانى پێگه‌یاندنى ئاینى بڵاو كراوه‌ته‌وه و له چه‌ند شوێنێكیش به قوتابیان دراوه.
فه‌رهه‌نگ گۆمه‌شینی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێمه دوور و نزیك ئاگه‌داری چاپكردن و بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه نین كه چه‌ند ڕۆژێكه له بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌وترێتیش ژماره‌ى سپاره‌ده‌ى پێوه‌یه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى ده‌ڵێت، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه كتێبه‌كه له‌لایه‌ن كێوه ژماره‌ی سپاردنی پێ دراوه و له كوێ چاپ كراوه و چۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه، وه‌ك وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری لیژنه‌یه‌كمان پێك هێناوه كه كاری سه‌ره‌كی لیژنه‌كه به‌دواداچوون ده‌بێت له‌سه‌ر كتێبه‌كه.
ماوه‌یه‌كه له كتێبخانه‌كانی كوردستان كتێبێك بڵاو بووه‌ته‌وه به‌ناوی "فه‌توای گه‌وره زانایان سه‌باره‌ت به حه‌رامیه‌تی شوفێریكردنی ئافره‌تان" كه فه‌توای چه‌ند زانایه‌كی سه‌له‌فیی سعوودیه‌ی تێدایه و وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.