دوای مانگی سه‌ره‌تای له دایكبوونی منداڵ، پزیشكان هۆشداریی ده‌ده‌ن كه ته‌نیا شیریان پێ نه‌درێت، به‌ڵكو ماده‌ی خۆراكی زیاتر بدرێت به منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه بكات و چالاكیی جه‌سته‌یی زیاتر بێت، به‌تایبه‌ت له ته‌مه‌نی چوار تا شه‌ش مانگی.
ساسان لوقا حه‌نا كۆیی پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و منداڵه ناكامه‌كان، بۆ ''وشه'' گوتی، سه‌ره‌تا ده‌بێ ئێمه چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك له منداڵدا به‌دی بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خواردنی كه‌مێك توندی پێ بده‌ین، به‌نموونه ''ملگرتن، به‌و واتایه‌ی منداڵه‌كه بتوانێ ملی ڕابگرێت و به‌ولا و به‌ملادا نه‌كه‌وێت، توانای دانیشتنی هه‌بێ به‌بێ پاڵپشتی، بتوانێ ده‌می به ته‌واوه‌تی بجووڵێنێ وه‌ك ئه‌وه‌ی خواردن له ده‌میدا بێت و كێشیشی زیاد بكات به‌شێوه‌یه‌ك دوو ئه‌وه‌نده‌ی كاتی له‌دایكبوون''.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه دوای ئه‌وه‌ی دڵنیابووی له‌و خاڵانه، ده‌توانی ئه‌م خۆراكانه‌ی بده‌یتێ، ''شیری دایك یان شیری قوتوو، سریلاكی تایبه‌ت به منداڵ كه له‌سه‌ری نووسرابێ تایبه‌ت به‌و منداڵانه‌ی ته‌مه‌ن چوار مانگ بۆ سه‌ره‌وه''.
ئه‌م پزیشكه چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردن و پێدانی به منداڵه‌كه ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێ، یه‌ك كه‌وچكی چا سریلاك له‌گه‌ڵ چوار یان پێنج كه‌وچكی چا شیری دایك یان شیری قوتوو پێی بده، ده‌بێ سریلاكه‌كه خه‌ست بێ بۆ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینێت.